1

بابه‌ت: بؤ كجان : شه‌ش ئامۆژگارى گرنگ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌سوه‌که‌ت بۆ خۆت راکێشى

زۆرن ئه‌و قسه‌و نوکتانه‌ى که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندى نێوان ماڵى بوک و خه‌سو ئه‌که‌ن تا راده‌یه‌ک
ئه‌مه‌ بۆته‌ ئه‌وى هه‌ندى جار ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆى شه‌ر و هه‌راى گه‌وره‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماله‌
هه‌ندئ جاریش به‌ خێر و خۆشى ژیان به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و به‌زم و کێشه‌نان دور
بیت ره‌چاوى ئه‌و رێنمایانه‌ بکه‌ به‌ ڕاى زۆربه‌ى شاره‌زایان جێبه‌جێکردیان دورت ئه‌کات له‌
کێشه‌ له‌گه‌ل خه‌سوه‌که‌ت یا مالى باوکى پیاوه‌که‌ت



مامه‌له‌ له‌گه‌ل پیاوه‌که‌ت ( کوره‌که‌یان ) به‌ شێوه‌یه‌کى باش بکه‌ . هیچ شتێک ئه‌وه‌نه‌ دڵیان خۆش ناکات کاتێک هه‌ست ئه‌که‌ن که‌ کوره‌که‌یان له‌ لایه‌ن ژنه‌که‌یه‌وه‌ مامه‌له‌ى باشى له‌گه‌ل ئه‌کرت له‌ لایه‌ن بوکه‌که‌یان  و ئاسوده‌یه‌ .

هه‌موو کات له‌ سه‌ر یه‌ک سفره‌ نان بخۆ له‌گه‌لى . هه‌رگیز له‌ پێش دایک و باوکى پیاوه‌که‌ت له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌که‌ت شه‌ر و ده‌مه‌قالى مه‌که‌ . ئه‌گه‌ر زانیت کێشه‌یه‌ک یا بابه‌تێکى گرنگ هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ى بچنه‌ ماڵى خزمان کێشه‌که‌ باس بکه‌ن له‌ نێوان خۆتان تاوه‌کو ئه‌گه‌ر چونه‌ ماله‌ خزمه‌کانتان هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بێت له‌ نێوانتان ، ئه‌توانن پێش ئه‌وه‌ى بچن بۆ میوانه‌ک وشه‌یه‌کى نهێنى له‌ نێوان خۆتان دابنێن ئه‌که‌ر زانیتان بابه‌تێک یا شتێکتان به‌ دڵ نه‌بو بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر زانیت پیاوه‌که‌ت به‌ شتێکى که‌سانى تر توره‌ بوه‌ تۆ ئه‌توانى به‌و نهێنیه‌ى نێوانتان توره‌یه‌که‌ى پیاوه‌که‌ت بره‌وێنیته‌وه‌ .


په‌یوه‌ندى به‌ ماڵى باوکى کوره‌که‌ته‌وه‌ بکه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان په‌یوه‌ندیت پێوه‌ بکه‌ن ، ده‌عوه‌تیان بکه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌عوه‌تت بکه‌ن . ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه‌ . ئه‌وکاته‌ تۆ ئه‌توانى هه‌موو شتێک به‌ دڵى خۆت ئاماده‌ بکه‌ى بۆ پێشوازى کردنیان و باس کردنى ئه‌و بابه‌تانى که‌ خۆت به‌ دڵته‌ .

داواى ئامۆژگاریان لئ بکه‌ ، دور له‌وه‌ى که‌ تۆ بیر له‌وه‌ بکه‌یه‌وه‌ کوره‌که‌یان لێبسه‌نى به‌مه‌ش ماڵى پیاوه‌که‌ت هه‌ست به‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ هێشتا کاریگه‌ریان له‌ سه‌ر ژیانى کوره‌که‌یان هه‌یه‌ و لێیانه‌وه‌ نزیکه‌ .

هه‌وڵ بده‌ داهینه‌ر بیت . کاتێک دایکى پیاوه‌که‌ت یا خوشکه‌کانى ویستیان دواى نان خواردن قاپه‌کان بشۆن تۆ مه‌هێله‌ ئه‌و کاره‌ بکه‌ن وا بکه‌ کارێکى ئاسانتر بکه‌ن بۆ نمونه‌ بڵى چا ئاماده‌ بکه‌ یاخود بڵى ئاگادارى مناله‌کان بن .


ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رگیز له‌گه‌لیان رێک ناکه‌ویت بابه‌ته‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى جوان له‌گلیان چارسه‌ر بکه‌ خۆت دور بگره‌ له‌ گفتوگۆى درێژ تا پێت ئه‌کرێت ، چونکه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند تۆ زیاتر قسه‌ت کرد و شته‌کانت درێژ کرده‌وه‌ زیاتر شاره‌زات ئه‌بن ، به‌مه‌ش شتێک ئه‌دۆزنه‌وه‌ که‌ پێى بئ تاقه‌ت ئه‌بن . هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ داواى شتى گرانبه‌ها و شت و مه‌که‌ى کاره‌باى ناو ماڵه‌که‌ت وا بکه‌ پیاوه‌که‌ت خۆى بیان کڕێت .

سةرجاوة(كورد زين)