1

بابه‌ت: 44برسيار بؤئةوكةسةى كةئةيةوئ ليبرسينةوة لةكةل نةفسي خؤي بكات خيرا كليك بكة؟؟

(كوردزين)

_ ئایا سه‌ردانى گۆرِستان كردووه‌ و بیرت له ‌له‌ناوبه‌رى خۆشیه‌كان(مردن) كردۆته‌وه‌و خۆتت بۆئاماده‌كردووه‌ به‌ئاماده‌كردنێكى باش؟
2_ ئایا دوور كه‌وتوویته‌وه‌ له‌ توورِه‌یى و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و لێ بوورده‌بویته‌ به‌رامبه‌ر كه‌سێ كه‌هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌رت كردووه‌؟
3_ ئایا سه‌رقاڵى غه‌یبه‌ت و ناته‌واوى خۆت و بویت و له‌جیاتى عه‌یب و ناته‌واوى خه‌ڵك؟
4_ ئایا كۆششت له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆتدا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌خۆپارێزان بیت و دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌ بىَ تاقه‌ت بوون و بىَ توانایى له‌عیباده‌ت؟
5_ ئایا دڵت ترساوه‌ له‌خواو ژاوت فرمێسكى رِشتووه‌ بۆ خوا له‌كاتێكدا كه‌ له‌خه‌ڵكى دوور بوویت؟
6_ ئایاگه‌نجێكت هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌وڵى زۆرت داوه‌ بۆ بانگه‌واز كردنى بۆلاى خواى گه‌وره‌؟
7_ ئایا له‌ژیانت رِێك بوویت و دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌زیاده‌رِه‌وى له‌موباحه‌كان( رِێ پێدراوه‌كان) و نوقوم بوون له‌ته‌واوكارى یه‌كان( كمالیات)؟
8_ ئایا كاته‌كان پاراستووه‌ له‌به‌فیرِۆ چوون و داواى زانستت كردووه‌ و شتێكت له‌فه‌رمووده‌ له‌به‌ره‌؟
9_ ئایا سه‌لامت كردووه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌یناسیت و له‌وانه‌ش كه‌ناى ناسیت و رِوومه‌تت به‌زه‌رده‌خه‌ناوى بووه‌و ووته‌كانت شیرین و خۆش بووه‌؟
10_ئایا چاك بوویت له‌گه‌ڵ دایك وباوكت و سه‌ردانى خزمانت كردووه‌ یاسه‌ردانى برایه‌كى ئیماندارت كردووه‌؟
11_ ئایا سوجده‌ى شوكرت بۆ خوا بردووه‌ له‌كاتى بیستنى هه‌واڵێكى خۆش؟
12_ ئایا په‌نات بردووه‌ بۆ نوێژ كاتىَ كه‌شتێكت تووش بووه‌ كه‌دڵته‌نگت بكات یان بیرت لێل بكات؟
13_ ئایا هه‌وڵه‌ چاك كردنه‌وه‌ى نێوان دووكه‌سى ناكۆكت داوه‌و سه‌ره‌تا به‌خۆت ده‌ستت پێكردووه‌ و ئاشت بوویته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وازى لىَ هێناویت؟
14_ ئایا خێرت كردووه‌ به‌هه‌ژارو كه‌مده‌ست یاپاره‌ت داوه‌ بۆ كارێكى خێر به‌تایبه‌تى ( سه‌ده‌قه‌ى جاریه‌)؟
15_ ئایا په‌یوه‌ست بوویت به‌هه‌موو به‌ڵێنه‌كانت له‌كاتى خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌دوو رِوویى رِزگارت بێت؟
16_ ئایا فرمانت به‌چاكه‌ رِێگریت له‌خراپه‌ كردووه‌، ودوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌پاساوهێنانه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابى دین؟
17_ ئایا رِۆژێك له‌پێناوى خوا به‌رِۆژوو بویت به‌تایبه‌تى دووشه‌ممان و پێنج شه‌ممان؟
18_ئایا له‌گه‌ڵ كه‌سانى خێزانه‌كه‌ت دانیشتوویت و بانگت كردوون بۆ لاى خوا ه‌ ئه‌وه‌ت فێر كردوون كه‌سوودیان پێ بگه‌یه‌نێت؟
19_ ئایا سه‌ردانى نه‌خۆشێكت كردووه‌ و دوعاى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیت بۆ كردووه‌؟
20_ ئایا خه‌فه‌تى ئیسلامت هه‌ڵگرتووه‌ وه‌ كارى تىَ كردوویت ئه‌وه‌ى كه‌تووشى موسوڵمانان ئه‌بێت له‌هه‌موو شوێنێكدا؟

سةرجاوة:سايتى ريكاى راست
21_ ئایا سوور بوویته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌عه‌مره‌و حه‌ج بكه‌یت و ئه‌م دوو نیشانه‌ گه‌وره‌ ت به‌جىَ هێناوه‌ پێش مردنت؟
22_ ئایا سوور بویته‌ له‌سه‌ر مژده‌ دان به‌موسوڵمان وبه‌و شته‌ى كه‌دڵخۆشى ده‌كات و خۆشى ئه‌خاته‌ دڵیه‌وه‌؟
23_ ئایا هه‌موو نوێژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتا به‌جىچ هێناوه‌ و پارێزگاریت كردووه‌ له‌رِیزى یه‌كه‌م له‌جه‌ماعه‌ت؟
24_ ئایا شتێكت له‌قورئان له‌به‌ر كردووه‌ به ‌لێ ‌ تێگه‌یشتنه‌وه‌؟
25_ ئایا پارێزگاریت كردووه‌ له‌سه‌ر نوێژه‌ سوونه‌ته‌كان وه‌ ك سوونه‌تى رواتب كه‌(12رِكاته‌) له‌شه‌وو رِۆژێكدا له‌گه‌ڵ ویتر و نوێژى چێشته‌نگا؟
26_ ئایا بانگى خوات كردووه‌ به‌رِاستى وه‌ زۆر لێ ى پارِاویته‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ چاوه‌رِىَ ى وه‌لاَم بوویت؟
27_ ئایا له‌نوێژدا خوشوعت كردووه‌ و دژى شه‌یتان وه‌ستاویت و پاڵت ناوه‌ به‌وه‌سوه‌سه‌كان؟
28_ ئایا پارێزگاریت كردووه‌ له‌سه‌ر ویرده‌كانى به‌یانیان و ئێواران ویردى شوێنى وكاتیه‌كان؟
29_ ئایا ده‌ستى رِاستت به‌كار هێناوه‌ له‌خواردن و جل له‌به‌ر كردن و پاك و خاوێنى وهه‌ڵسوكه‌وت و هه‌موو كاره‌كانتا؟
30_ ئایا دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌دانیشتن له‌گه‌ڵ تاوانباران مه‌گه‌ر بۆ بانگ كردنیان بۆ لاى خوا؟
31_ ئایا سیواكت به‌كارهێناوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتى ده‌ستنوێژو نوێژدا؟
32_ ئایا پێش خه‌وتن پرسیوته‌ له‌نه‌فست وه‌ خه‌وتوو ویت ه‌و دڵت خاڵى بووه‌ له‌حه‌سوودى بردن به‌خه‌ڵك؟
33_ ئایا له‌خوا ترساویت له‌كاروبارتا وه‌نیه‌ت پاك بوویته‌ له‌كرده‌وه‌كانتا؟
34_ ئایا وه‌ڵامى بانگ ده‌رت داوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم؟
35_ ئایا دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌زیاده‌رِه‌وى له‌خواردن و قسه‌كردن و سه‌یر كردن خه‌وتن و تیكه‌ڵاوى و پێكه‌نین؟
36_ ئایا زمانت پاراستووه‌ له‌هه‌مووحه‌رامێك به‌تایبه‌تى غه‌یبه‌ت؟
37_ ئایا چاوت پاراستووه‌ وه‌ گوێت گرتوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌؟
38_ ئایا داوات كردووه‌ له‌خوا بۆ جێگربوون له‌سه‌ر دین و چوونه‌ به‌هه‌شت و رِزگاربوون له‌ئاگر؟
39_  ئایا سوپاسى خوات كردووه‌ له‌سه‌ر نیعمه‌تى ئیسلام و ته‌ندروستى و ماڵ ومنداڵ؟
40_ ئایا پشتت به‌خوا به‌ستووه‌ كردووته‌ كۆمه‌كیت وكاره‌كانت خستۆته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و؟
41_ ئایا دوعات كردووه‌ بۆ كه‌سێك له‌پاشمله‌؟
42_ ئایا خۆت به‌كه‌م زانیوه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و به‌ده‌میانه‌وه‌ بوویت له‌و شته‌ى كه‌توانات له‌سه‌رى بووه‌؟
43_ ئایا بیرى دروست كراوه‌كانى خوات كردووه‌ته‌وه‌ وه‌بیرت كردووه‌ ته‌و له‌ده‌سه‌ڵاتى؟
44_ ئایا سكالاَت له‌خوا كردووه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌تووشت بووه‌ و دووركه‌وتویته‌وه‌ له‌سكالاَ كردن له‌جگه‌ له‌و؟

2

وه‌ڵام: 44برسيار بؤئةوكةسةى كةئةيةوئ ليبرسينةوة لةكةل نةفسي خؤي بكات خيرا كليك بكة؟؟

ده ست  خؤش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg