1

بابه‌ت: ئيعجازی سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز

[size=16][center]ئيعجازی سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز[/center]
[center] [CENTER]http://im9.gulfup.com/2011-08-28/1314533105871.jpg[/CENTER][/center]
[center]له‌نهينيه‌كانی قورئانی پيرۆز (سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كان):[/center]

كاتێك كه‌سێك سه‌يری سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆزده‌كات ،پرسيارێكی لا گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێت:
ئايا تو بڵێی حيكمه‌ت و ئيعجازی ئه‌م شێوه‌يه‌ی ده‌ست پێكردنی سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز چيه‌؟!.
ڕۆژێك پرسياری  بێ باوه‌ڕێكی نه‌زانم له‌يه‌كێك له‌پێگه‌ناڕێك و ته‌ژی له‌ تاريكیه‌كانيام خوێنده‌وه‌،باشه‌ خوايه‌ك
بێت به‌خوای سوپاسی خۆی بكات ده‌ێ چۆن خودايه‌ك بێت كه‌ ده‌ڵێت : الحمد لله رب العالمين_أمنت بالله_؟!.
تۆسه‌يری ئه‌م پرسياره‌ بێ مانايه‌ بكه‌!!،له‌پێشه‌كی دا ده‌بێ بپرسين ئايا ئه‌م كه‌سه‌ تا چه‌ندله‌ ياساو ڕيساكانی زمانی عه‌ربی شاره‌زايه‌؟،ئايا ياساكانی يان زانسته‌كانی ڕه‌وانبێژی ده‌زانێت؟،بۆيه‌ ئه‌م پرسياره‌ ده‌كه‌ين،چونكه‌ دڵنياين ئه‌گه‌ربيزانيبايه‌ ئه‌م جۆره‌ پرسيارانه‌ی نه‌ده‌كرد،ئه‌م شێوازه‌ سوپاس كردنه‌ی خودی زاتی خۆی ،يه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ مرۆڤ فێری شێوازی سوپاسگوزاری بێت،سوپاسێك كه‌ شايسته‌ی ئه‌وه‌بێت ئه‌م خودايه‌ ميهره‌بانه‌2چاوی پێداوه‌،ئه‌گه‌ر1 چاوی لێ بسه‌نێته‌وه‌ ئه‌وا نيوه‌ی دونيا نابينێت!!.
ئه‌م پرسياره‌م هێنده‌ نه‌زانانه‌ دێته‌ به‌رچاو ،ته‌واو وه‌ك ئه‌و پێشنياره‌ ناماقوڵ نه‌زانانه‌ی له‌يه‌كێك له‌ مه‌كۆكورديه‌كانی ئه‌نته‌رنێت خوێندمه‌وه‌،سه‌ير بكه‌ن كه‌سێك چ جۆره‌ پێشنيارێكی خستۆته‌ به‌رده‌م زانايانی ئيسلام:
(بانگ دان بۆيه‌ ڕسته‌ی(حي علی الفلاح)ی تێدايه‌ چونكه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر_د.خ_خه‌ڵك به‌زۆری جوتيار بوونه‌ بۆيه‌ بانگيان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ی جوتياران وه‌رن بۆنوێژ،بۆيه‌ واباشه‌ ئه‌م ڕسته‌يه‌ بگۆڕدرێت چونكه‌ ئێستا خه‌ڵك كه‌م كشتوكاڵ و جوتياری ده‌كات)!!!.
دواتر ناماقوڵيێك ده‌كات و ده‌ڵێ (من دڵنيام ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر له‌ ژيان دا مابايه‌ ئه‌م ڕسته‌يه‌ی ده‌گۆڕی).
ئاخر ده‌تۆ وه‌ره‌ گفتۆگۆی چی له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌كرێت!!،تۆوشه‌ی (الفلاح)و(الْفَلَّاح)لێك
نه‌كه‌يته‌وه‌ ،چۆن زاتی ئه‌وه‌ده‌كه‌ی ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ی بكه‌ی،ئه‌وه‌ی له‌بانگ دا ده‌وترێت وشه‌ی((الفلاح)ه‌ واتا پيتی(لا)تێايدا سوكه‌و(شه‌دده‌ی)له‌سه‌ر نيه‌ ،ئه‌مه‌ واتا سه‌رفرازی وخۆشبه‌ختی ده‌گه‌ينێت،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ] المؤمنون 1  واتا:  (  به‌ڕِاستى ئه‌و برِوادارانه‌  سه‌رفراز بوون…) المؤمنون 1
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پيتی(لا)له‌(الفلاح) شه‌دده‌ی له‌سه‌ر بوو واتا به‌م شێوه‌يه‌ نوسرا(الْفَلَّاح) ئه‌مه‌ واتا جوتيار،ئه‌مه‌ هه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كاكی ڕه‌خنه‌گر پێمان ده‌ڵێت!!!.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بێت له‌م‌ بابه‌ته‌دا باس كردنی ئيعجازی نهێنيه‌كانی سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌كانه‌،ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر لێی وردببێته‌وه‌ ئه‌وا نهێنيه‌كی گه‌وره‌ی له‌شێوازی ده‌ستپێكردنی سوره‌ته‌كان بۆبه‌ديار ده‌كه‌وێت،هه‌وڵ ده‌ده‌ين چه‌ند نموونه‌يه‌ك له‌م نهێنيانه‌ بخه‌ينه‌ ڕوو:
خوای گه‌وره‌ 14 سوره‌تی به‌ سوپاس كردنی زاتی خۆی ده‌ستپێكردوه‌،نيوه‌ی ئه‌م سوڕه‌تانه‌ چه‌سپاندن و دداننانه‌ به‌ سيفاته‌ ته‌واوه‌كانی،نيوه‌كه‌ی تريش لابردن و دوور خستنه‌وه‌ی سيفاته‌ ناته‌واو كه‌م و كوڕيه‌كانه‌ له‌زاتی پيرۆزی خۆی.
7سوڕه‌ت به‌ چه‌سپاندنی سيفه‌ته‌كانی مه‌دحی زاتی خۆی ده‌ستپێكردوه‌،5سوڕه‌تيان به‌ وشه‌ی (الحمد) ده‌ستپێده‌كه‌ن،ئه‌وانيش بريتين له‌: الفاتحة)الحمد لله رب العالمين) الأنعام {الحمد لله الذى خلق السماوات والأرض}،}كهف} {الحمد لله الذى أنزل على عبده الكتاب}، سبأ {الحمد لله الذى له ما فى السماوات وما فى الأرض}، فاطر {الحمد لله فاطر السماوات والأرض}.
له‌هه‌ردووك سوڕه‌تی(الفرقان)و(الملك)يش دا به‌وشه‌ی(تبارك)باس كردوه‌: الفرقان: {تبارك الذى نزل الفرقان}، الملك {تبارك الذى بيده الملك}.
هه‌وره‌ها له‌7 سوڕه‌تی تردا به‌ پاكی زاتی خۆی و دوور خستنه‌وه‌ سيفه‌ته‌ناته‌واوه‌كانی ده‌ستی پێكردوه‌ ئه‌وانيش بريتين له‌:
الإسراء {سبحان الذى أسرى}، و}الحديد} و}الحشر} و}الصف} ده‌فه‌رموێت{سبح لله}، له‌هه‌ريه‌ك له}الجمعة} و}التغابن} ده‌فه‌رموێت {يسبح لله}، له‌سوره‌تی } الأعلى { ده‌فه‌رموێت{سبح اسم ربك الأعلى}،
هاتنی ئه‌م سوره‌تانه‌ به‌ شێوه‌يه‌ نيوه‌يان چه‌سپاندنی سيفه‌ته‌ جوان و ته‌واوه‌كانن،ئه‌وانی تريش لابردن و دوورگرتنی خوای گه‌وره‌ن له‌وسيفه‌تانه‌ی له‌زاتی خۆی ناوه‌شێنه‌وه‌و ناته‌واون.
دوای ئه‌وه‌ نهێنيه‌كی تر هه‌يه‌:
خوای گه‌وره‌ پێمانی ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ ته‌سبيحاتی كه‌س نه‌كرێت جگه‌ له‌زاتی پيرۆزی خۆی نه‌بێت،ئه‌م ڕاگه‌ياندنه‌ش به‌شێوه‌يه‌كه‌ كه‌خۆی له‌خۆيدا نهێنيه‌كی مه‌زنی هه‌ڵگرتوه‌ كه‌بريتيه‌ له‌به‌كارهێنانی هه‌موو ده‌سته‌واژه‌وپێكهات و وه‌رگيراوه‌كان_المشتقات_ ی (سبح):
سه‌يربكه‌ن ‌يه‌كه‌مين جاروله‌ سوڕه‌تی } الإسراء} دا به‌ چاوگ_المصدر_ده‌ست پێده‌كات و ده‌فه‌رموێت(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى)،ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوگ _المصدر_
بنه‌ڕه‌تی‌_أصل_وه‌رگيراوه‌كانه‌_المشتقات_: دوای ئه‌وه‌ له}‌ الحديد } و}الحشر}و } الصف }به‌م شێوه‌يه‌{سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ} به‌فرمانی ڕابوردوو_فعل ماضى_ده‌ستی پێكرد ،ئه‌مه‌ش چونكه‌ فرمانی ڕابوردوو له‌پێشترين سه‌رده‌مه‌ وكاته‌كه‌ی له‌پێش فرمانی ڕانه‌بوردوه‌_فعل مضارع_ئه‌مه‌ش واتا،پێش هه‌موو شتێك و سه‌رده‌مێك ته‌سبيحات هه‌ربۆخودايه‌و به‌س،دوای ئه‌وه‌ ئه‌وجا له‌ هه‌ريه‌ك له‌سوڕه‌ته‌كانی } الجمعة }و} التغابن }به‌ فرمانی ڕانه‌بوردوو باسی كرد و فه‌رمووی: {يسبح لله ما فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ }،دوای ئه‌وه‌ش به‌ فرمانی داخوازی_فعل أمر_له‌سوڕه‌تی } الأعلى }دا فه‌رمووی[ سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى ].
سبحان الله‌
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌سوه‌رته‌كانی قورئانی پيرۆز به‌14وشه‌ی تاكی و له‌يه‌كتردابڕاو ده‌ست پێده‌كه‌ن،ئه‌مانه‌ش چه‌ند نهێينه‌كه‌ی مه‌زنيان له‌خۆ گرتوه‌ له‌مانه‌:
ئه‌م پيتانه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی نيوه‌ی ژماره‌ی پيته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی هاتوون،هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌ پيته‌كانی تايبه‌تمه‌ندی ئه‌م زمانه‌ له‌خۆده‌گرن وه‌كو پيته‌كانی(الهمس والجهر والشدة والإطباق والاستعلاء والانخفاض والقلقة)،دوای ئه‌وه‌ش ده‌بينين كه‌وا ئه‌م پيتانه‌ی هاتوون ئه‌وا له‌م پيتانه‌ن كه‌ زۆر به‌سه‌ر زمان دا دێن له‌كاتی ئاخاوتن دا،به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌يه‌ ئه‌وه‌ي كه‌ هه‌ردووك پيته‌كانی(ئه‌ليف)و(ل)چونكه‌ زۆرترين پيتن له‌ئاكاتی ئاخاوتن،بۆيه‌ له‌ سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆزدا هاتوون.
زاناكان ئه‌م پيتانه‌يان له‌ڕسته‌يه‌ك‌ كۆكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ ماناكه‌ی به‌ڵگه‌يه‌له‌سه‌ر ئه‌م ئيعجازه‌،ڕسته‌كه‌ش بريتيه‌ له‌(نص حكيم قاطع له سر).
دوای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌يری ئه‌م سوره‌تانه‌ بكه‌ين كه‌به‌م پيتانه‌ ده‌ستپێكراون،ده‌بينين كه‌ ئه‌م سوڕه‌ته‌ چه‌ندين وشه‌ی تێدايه‌ كه‌ هه‌مان ئه‌م پيته‌ی له‌خۆگرتوه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌كه‌دا هاتوه‌،وه‌كو سوڕه‌تی(ق)،ئه‌م سوڕه‌ته‌به‌پيتی(ق)ده‌ست پێده‌كات ،ده‌بينين چه‌ندين وشه‌ی تياداهاتوه‌ كه‌پيتی(ق)يان تێدايه‌ وه‌كو (الرقيب ،القرين ،القلب، فَقَالَ، تَنْقُصُ، بِالْحَقِّ، فَوْقَهُمْ، وَأَلْقَيْنَا، بَاسِقَاتٍ، رِزْقًا، قَبْلَهُمْ.....هتد) به‌شێوه‌يه‌ك كه‌زۆربه‌ی ئايه‌ته‌كان پيتی(ق)يان تێدايه‌.
نهێنيه‌كی تر ئه‌وه‌يه‌ هه‌رسوڕه‌تێك كام پيتی له‌سه‌رتا دا هاتبێت له‌م پيتانه‌،ئه‌وا مانای سوره‌ته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ پيته‌كه‌ يه‌كده‌گرێته‌وه‌ بۆ نموونه‌:
سوره‌تی (ص)باسی ئه‌م وشانه‌ی تێدايه‌(الخصومات ، اختصام الخصمين، تخاصم أهل النار، اختصام الملأ الأعلى)
سبحان الله‌ خوای مه‌زن زانا ئه‌م په‌رتوكه‌ی خۆت به‌م شێوه‌يه‌ داڕشتوه‌.
ئه‌مه‌ ئه‌و يه‌كێكه‌ له‌وجۆره‌ سيسته‌مانه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ په‌رتوكه‌مه‌ی پێپاراستوه‌وده‌فه‌رموێت:
[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] الحجر 9
واتا:

(  به‌رِاستى هه‌ر ئێَمه‌ قورئانمان دابه‌زاندووه‌ و بێگومان هه‌ر ئێَمه‌ش پارێَزگارى ده‌كه‌ين‏ و نايه‌لَين ده‌ستى خيانه‌تكار هيچ جۆره‌ ده‌ستێكى تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵَێك بۆ ده‌ستكارى كردنى نه‌زۆكه‌).

وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌ ((( عبد المجيد هه‌ريری )))
----------------------------------------------------------------
http://jnon.ahlamountada.com/t3345-topic
http://www.facebook.com/alqaul
http://anwrsabah.hooxs.com/t11210-topic
http://forums.ozkorallah.com/f9/ozkorallah26498/
http://www.egyig.com/Public/articles/qs … 941.shtml][/size]

2

وه‌ڵام: ئيعجازی سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز

ده‌سته‌ كانت خۆش بۆدانانی ئه‌ م بابه‌تانه‌ ماندونه‌بی به‌ ڵام گیانه‌ كه‌ م كه‌ سانێكی واهه‌ ن له‌ ئاژه‌ڵ خراپترن