بابهت: ئارام بگره،لهم خاڵانهو چهندان خاڵی تر!!!!!!!
جۆرەکانى ئارامى گرتن
ئێمە لەژیانماندا لەگشت ڕۆژیکدا تووشى چەندین ڕووداو ئەبینەوەو ڕووبەڕو ئەوەستین لەگەڵ زۆرێک لە کاردانەوەکانى ناخى خۆمان.جا چ لەلایەن هۆش و عەقڵەوە بێ یاخود لەلایەن نەفسەوە بێ.بەبیرکردنەو پلان بێ یان ڕاستەوخۆ دەربچێ و پلانمان بۆ دانەڕشتبێ
واتێگەیشتووین کە ئارام گرتن گەر ڕەوشتێک بێت ئەوا پێچەوانەکەى تووڕەییە.بەڵام من ئەڵیم :گەر بەس توڕەى بێ نەخێر،بەڵام گەر یەکێک بێت لەدژەکانى،منیش هاوڕام و ئەڵێم:بەلێ ڕاستە.هاودژەکانیش لەچەند خاڵێکدا خۆیان ئەدۆزنەوەو ئەنوێنن ئەوانیش ئەم خاڵانەن
کاتێک نهێنى کەسێکت لایەو کاریگەرى بەسەریەوە هەیەو ئێستاش تۆ نێوانت لەگەڵى نیەو ئامانجەکانت پێچەوانەى ئامانج و هەنگاوەکانى ئەوە بەڵام نهێنیەکەى نادرکێنى.ئەوە ئارامگرتنە
کاتێ کەسێک کە بێڕێزى ئەکات بەرامەرت و تۆش مافى ئەوەت هەیە وەڵامت لەبۆى هەبیتَ هەم بۆگێڕانەوەى ڕێزت و هەمیش بۆ ئاگادارکردنەوەى هەڵەکەى بەلام فەرامۆشى دەکەى ئارام گرتنە
کاتێ ئازارێک دێیتە جەستەت و تووشى نەخۆشى دەبى بەڵام ناشوکرانە ناکەیت و ناڕحەتیەکە ناتڕوخێنَی و ئەوەت دێتە یاد کە تاقى کردنەوەى خوایە بۆیە شوکرانەبژێوى ئەکەى،ئارامگرتنە
کاتێ هاوڕێیەک جێت دەهێڵێ و ناچارە ئەم کارە بکا تۆش ناچارى دەست بەردارى ببیت بەڵام لەدڵەوە هەست بە چۆڵبوونى شوێنى دەکەى.بڕیارەکەى پەسەند دەکەیت و هەڵەناکەى لەبڕیارەکەت ئارام گرتنە
تەنانەت ئەوکاتانەش کەهەمان هاوڕێ بێوەفا دەر دەچی و ئەوکەسە نەبووە کە خۆى نیشان ئەداو تۆش دڵگەورەییانە لەبیرى ئەکەیت و لەداهاتوو کێشەى بۆ دروست ناکەى ئارام گرتنە
.ئەمانە نموونەى بچووک و سادەبوون و چەندان ئارامگرتنى ترمان هەیە کە لەبەرامبەردا تووڕەیی نین
بۆیە پێویستە بزانن ئەم خاسیەتانەى باسمانکردن لەئەگەرى هەبوونیان لێمان نیشانەى گەورەیى و بیرمەزنى ئێمە نیشان ئەدەن.چونکە هەموو کەسێ توانا ئەنجامدانى کارە سادەو ئاساییەکانى هەیە.بەڵام تەنها مەزنەکانن کەکارى گەورە و کاریگەریان لێ ئەکریِت.
ئامادەکردنی:هەڵوێست عبدالله زادە:/:|
سەرچاوە:كوردژین