بابه‌ت: حوکمی په‌نجه جولاندن له ته‌حیاتدا ؟؟
[size=20]بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌م جاره باسی په‌نجه جوولاندن ده‌که‌م له کاتی ته‌حیاتدا له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی
به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شه‌هاده له وشه‌ی ( الا الله ) ده‌بی کاتێ هاتیه ئه‌م وشه‌یه له ته‌حیاتدا په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ت بهرزدهکهیهوه و نایجولێنی و رووله قیبله ده‌که‌ی و روو ده‌که‌یته په‌نجه به‌رزکراوه‌که
په‌نجه‌که‌ی هه‌تا هه‌ڵده‌ستێته‌وه یان سه‌لام ده‌داته‌وه هیچ نایجولێنێ ، مه‌به‌ستی ئه‌م به‌رزکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه : خوایی گه‌وره تاك و ته‌نهایه له سیفه‌ت و کرداردا ، تاکو لهیهکخواناسیدا کردار و گوفتار باوه‌ڕی دڵ به‌یه‌که‌وه کۆ بکاته‌وه
له کوری عمر ( رضی الله عنها ) { پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بۆ ته‌حیات داده‌نیشت ده‌ستی چه‌په‌ی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌په‌ی داده‌نا و ده‌ستی ڕاستهشی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی راسته‌ی داده‌نا و په‌نجه‌کانی وه‌ك و ژمێریاری په‌نجاو سێ دهنوقاندن و به په‌نجه‌ی شاده‌ی ئاماژه‌ی بۆ یهكخواناسین ده‌کرد
وه جولاندنی په‌نجه نا په‌سه‌نده و به‌ڵکو له فه‌رمووده‌یه‌کی مه‌زهه‌بدا هاتووه که نوێژ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه هه‌روه‌ك له کتێبی ( المجموع و تحفه ) هاتووه
له کوری زبیرهوه ( ڕضی الله عنهما ) پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئاماژه‌ی به په‌نجه‌ی شه‌هاده ده‌کرد و نهیدهجولاند
له وائلی کوری حجر ( رضی الله عنه ) پێغه‌مبه‌ر ( صڵی الله علیه وسلم ) په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ی به‌رز ده‌کرده‌وه و دیتم ده‌یجولاند و دوعای پێ ده‌کرد .
جا ئیمامی ( البیهقی ) ده‌فه‌رمووێ : ده‌گونجێ مه‌به‌ستی به‌م جولاندنه : ئاماژه پێ کردنه‌که بی ، نه‌ك جولاندنی به‌رده‌وام ؟
تاکو دژایه‌تی نه‌بێ له‌گه‌ل حه‌دیسه‌که‌ی ( ابن الزبیر ) ی ڕابردوو و هه‌ردووکیان پێك بگه‌نه‌وه
ئه‌و حه‌دیسه‌ی ده‌لێ : جولاندنی په‌نجه ترساندنه بۆ شه‌یتان ، ئیمامی ( النواوی ) ده‌فه‌رمووێ : ئه‌م حه‌دیسه ( صحیح ) نیه و بێ هێزه ، له ( المجموع )دا مه‌سه‌له‌ی په‌نجه‌ی به درێژی روون کردۆته‌وه ،
وه ئه‌و حه‌دیسه‌ی که ده‌فه‌رمووێ : ( له‌ی اشد علی الشیطان من الحدید ، یعنی السبابه ) په‌نجه‌ی شه‌هاده له ئاسن به‌هیزتره له دژی شه‌یتان ، مه‌به‌ست به ( له‌ی ) خودی پهنجهکهیه هه‌روه‌ك له کۆتایی حه‌دیسه‌که به ( السبابه ) ڕاڤه‌ی کراوه
که‌وابوو لێره‌ش مه‌به‌ست جولاندن نیه؟ چونکه ( هی ) بۆ ( مؤنث ) مێ ینه به کاردێ و ( تحریك )ش ( مذکر ) نێرینه‌یه
وه له کوری عمر ( رضی الله عنهما ) که پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ته‌حیاتی نوێژ دائه‌نیشت ، ده‌ستی راستی له‌سه‌ر ڕانی راسته‌ی دائه‌ناو هه‌موو په‌نجه‌کانی ئهنوقاندن و ئاماژه‌ی به‌و په‌نجه‌یه ئه‌کرد له لای په‌نجه‌ی گه‌وره‌یه ، وه ده‌ستی چه‌په‌ی دائه‌نا سه‌ر ڕانی چه‌په‌ی .
ئا : one [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!