بابهت: خؤشترين شحر لةسةر فةيس بووك ليرةية؟؟؟::::؟؟؟
هەموو کورد لەسەر فەیس بووکە
دنیایەکی زۆر بچووکە
حاجی لەنوێژ تەواونەبووە
کۆمینت ئەنووسێ وەک نووکە
نەئیشێک ئەکرێ نەدەوام
هەمووی مەشغووڵە بەردەوام
پیاو بەژن ئەڵێ لەکوێبووی؟
ئەڵێ لەچات، لەگەڵ برام
زاوا مەشغووڵ بووک تۆراوە
دۆی دادەیە واڕژاوە
خەسوو ئەڵێ: کچم بووکە
مێردی سەرزل لەفەیس بووکە
باووک ئەڵێ: چام بۆبێنن
بەسە فەیس بووک.. مەمتۆرێنن
کچ ئەڵێ: چای چی؟ قەوماوە
لاپەڕەکەم هاک کراوە
پیرەژنێک تووڕەبووە
مێردەکەی خۆی دەرکردووە
پرسییان بۆ؟ نەنە ووتی:
لە (فاس بووک) دەنکی گرتووە
لاپەڕەیەک بۆ دەسەڵات
یەکێکی تر موعارەضە
یەکێ بۆ ئەیاد عەللاوی
ئەوی تر بۆ ((چای مراوی))
لاپەڕەی تر موقتەدایە
ڕەسمی شمشێرێکی تیایە
ئەوەی تریان چەکوش وداس
گوایە هی کاک گیڤارایە
مناڵ ئەڵێ: دایە ، دایە
فرێندەکەم ئۆبامایە
باجی حەلاوی وەتەنی
لەفەیس بووک هەرخۆت یەکەمی
دەتۆش بێ زەحمەت ئەفەنی
بۆی بنووسە: ئەعجەبەنی.
لهگهڵ ڕێزی "فەتە"دا..