بابهت: نووسینێكی ڕیزمانی كهههمووان تیی بگهن.
[size=16]
نووسێنێک کە هەمووان تێیبگەن.
زۆر جار لەکاتى نووسین و خستنەڕووى دەربڕین و بیرکردنەوەکانمان بۆخوینەر تووشى چەندین کێشەو گرفت دێن لەڕووى تەواو نەگەیاندنى مەبەستى خۆمان.گەر ئەوکێشەیە و تێنەگەیشتنە لەلاى خوێنەرەوەبێت ئەوا ئەرکەکە لەسەرشانى تۆ لادەچێت.بەڵام زۆرێک لە ئێمە لەکاتى داڕشتنى بیرو بۆچوون و دەربڕینەکانمان تووشى چەندان هەڵەى زەق دەبینەوە دەبێتە هۆى هەڵەتێگەیشتن و دوورکەوتنەوە لەمەبەستى خودى دەربڕاوەکە.بەڕەچاوکردنى ئەم خاڵانە ئەم کێشەیە تاڕادەیەکى زۆر بەرەو کاڵ بوونەوەو نەمان دەچێت.ئەوەى دەمێنَیتەوە دەکەوێتە سەر خودى خۆمان،بەو واتایەى کە تاچەند هەوڵ بۆ زیاتر فێربوون و ئەزبەر کردنى وشەى کوردى و پەتى دەچین.
1-نووسن بە شێوازێک بێت کەسانابێت و هەمووان لێى تێبگەن.بەشێوەیەک خوێندنەوەى ئاسان بێت.هەمو شوێنێک شوێنى (سپەیس)نیە.هەر کاتێک دوو وشەى جیاواز تێکەڵ بوون بەیەک،ئەوکات دەرفەتێک بدە نێوان دوو وشەکان.بۆ ئەوەى چەمکى دوو وشەى جیاواز تێکەڵ نەبن.
2-پێویستە دواى تەواو بوونى گەیاندنەکەت لەڕستەیەکى تەواودا،خاڵ دابنرێت.
نموونە(حەزبە ڕەنگى سەوز ناکەم.)نەک (حەزبە ڕەنگى.سەوز ناکەم)
3-بوونى فاریزە.خاڵێک کە زۆرێک لەداڕێژەران فەرامۆشى ئەکەن و گرنگى زۆرى هەیە،دانەنانى فاریزەیە.یان دانایەتى بەهەڵە.
فاریزە ئەوکاتە دادەنرێت کە پێویست بکا دوو ڕستەى پەیوەست بەیەک لەگەڵ یەکتر بنووسیت.بەنموونە
(زۆر نەخۆش بوم،بۆیە نەهاتم.) یان(تاقى کردنەوەکەم ئەوەندە قوڕس بوو،نەمتوانى باش وەڵام بدەمەوە.) وە پێویستە فاریزەبەکار هێنان بەو پەڕى وریاییەوە بێت.چونکە زۆر جار فاریزەیەک نوسراوێکت بۆ ئاسان دەکا کە تێگەیشتنى قوڕسە.وە ڕەنگە ئەو باسەى کە خوێندنەوەو تیبَگەیشتنى ئاسانە بە بەهەڵە دانانى فاریزەیەک سانایی خۆى لەدەست بدات.
4-لە ڕێساى ڕێزمانى کوردى دا هیچ وشەیەک بە دوو(و)یان بە(وو)دەست پێناکات.وەکو(ووتار-ووریا-ووشە-ووێنە...هتد)بەلًکو هەموو وشەیەک تەنهایەک(و)دەست پێکیەتى.
5-جیاوازى نێوان(ع)و(ح) زۆر زۆر گرنگە
ڕەوشتى زمانى عەرەبى ئەوەیە کە هەر وشەیەک هەڵە دەربڕدرا ئەوا لە قوڕگ و گەرووەوە هەست بە ناڕحەتى دەکەى.
پێویستە هەمیشە وشە نوێکان ئەزبەر بکەین کە پەیوەستن بە(ع)و (ح)ەوە.
حلیم(بەسۆز)علیم(ئاگادارو زانا)ئەمە دوو وشەن کە تەنها بەگۆڕانى(عەین)و(حاء)ەوە مانایان تەواو دەگۆِرێت.بۆیە پێویستە بەردەوام وشەکان تەواو لێکتر جودا بکەینەوە
6-بەردەوام بە وشەى سادەو سانا هەست و بیرەکانمان دەربڕین و هیچ کات پەنا بۆ وشانێک نەبەین کە نەک خوێنەر،بەڵکوى خودى خۆشمان نەزانین دەرى ببڕین.
ههڵوێست عبدالله زاده
تایبهت بهیانهی سهرههنگ موحسین[/size]