بابه‌ت: گۆڤاری The Sun ناوی قه‌ڵه‌وترین 10 یاریزانی تۆپی پێ ئاشکرا ده‌کات
گۆڤاری (The Sun)ی به‌ریتانی ناوی قه‌ڵه‌وترین (10) یاریزانی جیهانی تۆپی پێی راگه‌یاند، که تیایاندا یاریزانی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌کو رۆناڵدۆ، مارادۆناو ئه‌دریانۆ به‌دی ده‌کرێن.
له پله‌ی یه‌که‌می ئه‌و ریزبه‌ندییه‌دا، رۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌کانی به‌رشلۆنه، ریال مه‌درید، ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلانی پێشوو دێت. پله‌ی دووه‌میش به‌ر یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا، که‌وت. له پله‌ی سێیه‌میشدا، گۆڵچی پێشووی یانه‌کانی شیفیڵد یونایتد‌و چێڵسیی ئینگلیزی، ئۆلی فۆلك، دێت، که ناوبراو به زه‌به‌لاحترین گۆڵچی له مێژووی تۆپی پی داده‌نرێت و کێشه‌که‌ی (152) کیلۆگرام بوو!
له پله‌کانی دوای ئه‌مانه‌شدا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان پۆل گاسکۆینی به‌ریتانی و ئه‌دریانۆی به‌رازیلی و میدۆی میسری ناویان هاتووه.