بابهت: ئایەتێکی قورئان دەکرێت بە مەسج ....!!
ئایەتێکی قورئان دەکرێت بە مەسج ....!!
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...
لەوانەیە زۆر لات ئاسایی بێت کاتێک ئایەتێکی قورئانی بە شێوەی نامە لە مۆبایلدا ببینیت ، ئەوە ئاساییە ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە کاتێک ئەو ئایەتە گۆڕانکاری تیا دەکرێت و دەکرێتە مەسجێکی غەرامی ، ئەو ئایەتە پیرۆزەش بریتیە لە ئایەتی 109 ی سورەتی الکهف کە خوای گەورە دەفەرموێت : (قل لو كان البحر مداد لكلمات ربي لنفذ البحر قبل أن تنفذ... كلمات ربي ولو جئنا بمثله مددا).
گۆڕاوە بە " لو كان البحر مدادا لكلمات حبي لنفذ البحر قبل أن تنفذ كلمات حبي"
تەسەوری گۆڕانەکە بکە لە کوێدایە .. وشەی ( ربی) کراوە بە ( حبی)...!!
حسبناالله ونعم الوکیل...
پێم خۆش بوو ئەمە بگەیەنم تا ئەگەر بەرچاوتان کەوت نەکەونە هەڵەوە و ئێوەش بە نەزانی بڵاوی بکەنەوە...
خوایە شاهد بە من گەیاندم ... بە هیوام هەرکەسێک ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە بڵاوی بکاتەوە ، ان شاالله خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە ...
و السلام علیکم و رحمە اللە و برکاتە..
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم