بابه‌ت: تینووم
به‌ڵێنێكم بێ بده بێمه جێ ژوانه‌وه
مه م كوژه به‌دوو چاووت هه‌ر له‌دوورى خۆته‌وه
دڵم مه‌یلى ناوه ده‌ست له باڵت هه‌ڵگرێ
تازه تینووى بینینته وه‌فاكه‌ى ون كاته‌وه
گوڵى به هارى شادى بێ باران چۆن هه‌ڵ ده‌كا
باغچه‌ى پاراوى ژیان به‌تۆ ئهرازێتهوه
جوانیت وه‌ك مانگى چوارده له ئاوێنه ئه‌نوێنێ
بێگانه نیم له‌لاى تۆ بم خه‌یته خه‌یاڵته‌وه
نهێنى ناو دڵى من كلیلى له‌لاى تۆیه
گیانى منش مۆمێكه بۆ جوانیت ئه‌توێته‌وه
خوێنى هه‌میشه ى گیانى له‌لاشه‌م هاتوو چۆته
میوانى شادى ژینى غه‌مم لێ ئه‌سرێته‌وه
ئازاد تاڵه‌بانى
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]