بابه‌ت: به‌سه‌رهاتێكی ابراهیم(علیه سلام) له‌گه‌ڵ قه‌ومێك ،زۆر به‌سوده .
بسم الله الرحمن الرحیم
ئاماده‌كردنی :شه‌ره‌فخان طلعت
یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
به‌سه‌رهاتێكی پێغه‌مبه‌ر ابراهیم له‌گه‌ڵ قه‌ومێك
كاتێ پیغه‌مبه‌ر ابراهیم(علیه سلام) به‌لای قه‌ومێكدا تێده‌په‌رێ سهیردهكا ئه‌و قه‌ومه ئه‌ستێره‌یه‌ك ئه‌په‌رستن كه شه‌وان ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌رئه‌كه‌وێ خه‌ڵكه‌كه پێكرا دێن بۆ ده‌ره‌وه و ده‌یكه‌ن به خۆشی و چه‌پڵه لێدان و كرنوش و په‌رستنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، سه‌یركه‌ن ئه‌و مه‌وقیفه چه‌ن به كڵاو كڵاوانێی لای خۆمان ئه‌چێ كه شتێكی بچوكیان له ژێر كڵاوێك داناوه هه‌موو ئه‌یكه‌ن به چهپلهو خۆشی هه‌را ،پێغه‌مبه‌ر ابراهیم(علیه سلام) چوهلایان و پێی وتن (1) ئه‌و چی ده‌كه‌ن ئه‌ی قه‌ومه‌كه وتیان په‌رستش ئه‌كه‌ین ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئه‌په‌رستین، وتی ئێ باشه بۆ نایه‌ن مانگ بپه‌رستن مانگ جوانتر و گه‌وره‌تره ،وتیان !!! وه‌ڵا خۆ ئه‌وه باشتره زۆر سوپاسی ابراهیم(علیه سلام)یان كرد ،پاش ماوه‌یه‌ك ابراهیم(علیه سلام) وتی ئه‌ی قه‌ومه‌كه ئێوه شه‌وان مانگ ئه‌په‌رستن ئه‌ی به ڕۆژ چی ده‌كه‌ن به ڕۆژ مانگ نامێنێت ،ئه‌وجاره وه‌رن خۆر بپه‌رستن ئه‌ها خۆر چه‌ن به سوده ڕوناكی مان ئه‌داتێ گه‌رمی مان ئه‌داتێ ،وتیان !!! وه‌ڵا خۆ ئه‌وه باشتره دیسانه‌وه زۆر سوپاسی ابراهیم (علیه سلام)یان كرد ده‌ستیان كرد به خۆر په‌رستن ،ئهوجاه ابراهیم (علیه سلام) پاش ماوه‌یه‌ك پێی وت ئه‌ها ڕۆژیش ئه‌ڕوا شه‌و دادێ ڕۆژیش ئه‌ڕوا بۆنایه‌ن ئه‌و خودایه ببپهرست كه ئه‌و مانگ و ئه‌و خۆره‌ی دروست كردوه ئه‌وجه قه‌ومه‌كه هه‌موو باوه‌ریان به خوا هێنا و زۆر سوپاسی ابراهیم (علیه سلام)یان كرد
(1) لێره پێغه‌مبه‌ر ابراهیم(علیه سلام) ویستی ئه‌قلی ئه‌مانه بجولێنێ به شێوازێكی ژیرانه فێره خوا په‌رستیان بكات .
له‌م چیڕۆكه ئه‌وه فێر ده‌بین له‌كاتی ئامۆژگاری ده‌بێ هه‌نگاو هه‌نگاو كه‌سی به‌رامبه‌ر دورخه‌ینه‌وه له خراپه .....