بابه‌ت: ئیعجازی زانستی له‌به‌رۆژوبونی شه‌ش رۆژی شه‌وال دا....
ئیعجازی زانستی له‌به‌رۆژوبونی شه‌ش رۆژی شه‌وال دا....
له‌ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌نساریه‌وه خوا لێێ رازی بێت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی:-
(من صام رمضان ثم اتبعه ستا من شوال كصیام الدهر) رواه مسلم
... جا له روی زانستیه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه بهرۆژووبونی یه‌ك رۆژ ده‌بێته هۆی درۆست بونی چه‌ند خرۆكه‌یه‌كی سپی له‌له‌شدا جا دروست بو نی ئه‌م رێژه‌یه‌ش له خرۆكه سپیه‌كان ته‌ندروستی لاشه‌ی مرۆڤ ده‌پارێزێت بۆ ماوه‌ی ده رۆژ هه‌روه‌ها ئه‌وش سه‌لمێنراوه كه به‌رۆژوبونی یه‌ك رۆژ لاشه پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هراوی بونی له‌ش له ده رۆژ دا جا به‌واتایه‌كی گشتی له‌روی زانستی پزیشكیه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه هه‌موو مرۆڤێك پێویستی به بهروژوبونی 36 رۆژ هه‌یه تاوه‌كو لاشه‌ی پاك ببێته‌وه له‌و شته زیان به‌خش وژههراویانهی كه له گه‌ده‌و له‌شی دا كۆده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ كاتێك 30 رۆژ به‌رۆژوو ده‌بێت كه‌واته 300 رۆژ لاشه‌ی پاك ده‌بێته‌وه له ژه‌هراوی بون جا لێره‌دا ئیعجارهكه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی هه‌ر كه‌سێك دوای ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بێت شه‌ش رۆژ وه‌ك ئه‌و وایه كه ته‌واوی سال به‌رۆژوو بووه جا پێغه‌مبه‌ر ێلی الله علیه وسلم) ویستویه‌تی كرداری پاك بونه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ته‌واو بێت به به‌رۆژوبونی ئه‌و شه‌ش رۆژه شه‌ش رۆژ له‌شه‌وال جارانی ده رۆژ پاككردنه‌وه یهكسانهبه شه‌ست رۆژی خاوێن كه‌واته 300 رۆژ له‌مانگی ره‌مه‌زان +60 رۆژ له‌شه‌وال یه‌كسانه به 360 رۆژی خاوێن به‌م شێوه‌یه لاشه‌ی مرۆڤ ته‌ندروست وبه‌هێز ده‌بێت به درێژایی سال.
جا لێره‌دا گه‌وره‌یی ئه‌و موعجیزه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وه به‌لگه‌یه‌كی رون وئاشكراشه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی (محمد) صلی الله علیه وسلم ئاخۆ چۆن كه‌سێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم كه نه‌زانیوه بخوێنێ وبنوسێت چۆن ئه‌م راستیه زانستیه‌ی زانیوه دیاره (وما ینگق عن الهوى* ان هو الا وحی یوحى) جا ئایا ئه‌م كرادار ژمێریاری و ورده‌و زانستیهتهندروستیه به رێككه‌وت هاتووه؟؟!
هه‌روه‌ها له‌رووی به‌ده‌س هێنانی خێر وچاكهشدا هه‌رچاكه‌یه‌ك به‌ده چاكه‌یه سی رۆژی ره‌مه‌زان له‌گه‌ل شه‌ش رۆژ له‌شه‌وال واتا 360 چاكه كه‌واته وه‌ك ئه‌وه وایه كه ته‌واوی سال به رۆژوو بیت..له به‌ده‌ست هێنانی چاكه‌و پاداشتدا .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی ده‌رباره‌ی رۆژووگرتن كه ئه‌گه‌رئێوه به‌رۆژووبن ئه‌وا خێری بۆ خۆتان هه‌یه(وان تصوموا خیر لكم)