بابهت: لەتۆ من زۆر پەشیمانم
[size=18]لەتۆ من زۆر پەشیمانم
دڵی تۆ لانەی هەزاران دلی بی لانەی وەک منە
بۆیە لە ناو دلی تۆدا جیگای منی هەژار ونە
مەخابن کە بووم بە دیلێ لە ناو زیندانی دڵی تۆ
جەللادیکە خۆشەویستیت هەزار دل ئەکا رەنجەرۆ
شەرتە برۆم نەیەمەوە نە بۆ دلت و نە دیدارت
حاشابی لە ئەوینی تۆ هەزار نەفرەت لە کردارت
چیتر وا ساویلکە نابم بەدەستی تۆ و ئەوینتەوە
بەئاواتم کە تەمەنت وەک مۆم بێ و زو بتویتەوە
ئەویندار نابم تاماوم عاشقی کەس نابم تاسەر
هەر عەشق بوو بەمنی دا دەرد و ناسۆر . خەم و کەسەر
ئەو ئەوینەی کە تائێسات دڵخۆشی پی داوای نازدار
ڕۆژێک دەبێ بتسوتینێ و تەمەنت پڕکا لە ئازار
[/size]
ناوی نوسهر نازانم