بابهت: شەو نویژ سیمای سالحانە ......
شەونویژ سیمای سالحانە
قورئانی پیرۆز وەسفی چاکەکاران محسنین دەکات کانوا قلیلا من اللیل ما یھجعون و بالاسحار ھم یستغفرون، الژاریات واتە ئەو چاکەکارانە بەشەو کەم دەخەوتن و شەونویژیان دەکرد و تا بەربەیان دەپارانەوە و داوای لیخۆشبوونیان دەکرد ،، برواداران بەکردنی فەرزەکانی و پاشان بەجئ بەجئ کردنی سوننەتەکانی لە خوا نزیک دەبیتەوەو دەبیتە خۆشەویستی خوا ، ھەروەک پیغەمبەر درودی خوای لئ بیت دەفەرموویت خوای گەورە دەفەرموویت ھەرکەس دوژمنایەتی دۆستیکی من بکات ئەوا دوژمنایەتی لەگەل مندا دەکات و من روو بە رووی دەوەستم .... بەندەی منیش بەھیچ شتیکی خۆشەویست خۆی لەمن نزیک ناکەوتەوە کەوەک فەرزەکان بیت .... وە بەردەوام بەندەی من بە کردنی سونەتەکانی خۆی لەمن نزیک دەکاتەوە ، تا خۆشەویست دەبئ لەلام .... کە خۆشم ویست ھاوکاری دەکەم لە بینین و بیستن و کارو کردەوە و ھاتو چوونی دا. وە ھەرچی داوابکات پیی دەبەخشم و پەناشم لەھەرچی پئ بگرئ پەنای دەدەم ... پیغەمبەر درودی خوای لئ بیت ئەوەندە زۆر لەشەو نویژدا بە پیوە دەوەستا قاچی ئازاری دەگەیشت و ماندوو دەبوو ، پییان وت خۆ تۆ خوا لە گوناھی بەرودوات خۆش بووە بۆ ئەوەندە خۆت ماندوو دەکەی فەرمووی افلااکون عبدا شکورا پیغەمبەر درودی خوای لئ بیت ھانمان دەدات بۆ ئەم عیبادەتە کە بەتەنھا ھەستان و کردنی نویژیکی کورت پاداشتیکی زۆر گەورەی پئ دەست دەکەویت ھەروەک دەفەرموویت ئەگەر پیاو لە شەودا خیزانەکەی خەبەرکردەوە و بەیەکەوە دوورکات نویژیان کرد ، یان ھەر کەسە بەتەنھا دوو رکاتی کرد ، خوای گەورە لە الژاکرین و الژاکرات دا ناویان تۆمار دەکات . ھەروەھا پیغەمبەر درودی خوای لئ بیت ھانی عبداللە ی کوری عومەری دا بۆ شەوو نویژی و فەرمووی عبداللە پیاوی چاکە ، بریا شەو نویژی دەکرد ئیتر عبداللە ھەموو شەو شەونویژی دەکرد و کەم دەخەوت ،دیارە لە شەو نویژدا دوعا زیاتر قبوول دەبیت چونکە پیغەمبەر درودی خوای لئ بیت دەفەرموویت ان فی اللیل لساعە لایوافقھا رجل مسلم یسال اللە تعالی خیرا من امر الدنیا و الاخرە الا اعگاە ایاە ، وژالک کل لیلە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم