بابهت: سێ شت گریاندمی وە سێ شت هێنامیە پێکەنین:
سێ شت گریاندمی وە سێ شت هێنامیە پێکەنین:
- سه لمانى فارسی ڕەزای خوای لێ بێت یەكێكە لە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێ :
سێ شت گریاندمی وە سێ شت هێنامیە پێکەنین:
ئەوانەی کە هێنامیە پێکەنین
١. ئەو كەسەی كە هیوای بەدونیایە مردن داوای دەكات.
٢. لە بێ ئاگایەك كەنازانێ بێ ئاگایە.
٣. لە كەسێك كە پر بەدڵی پێدەكەنێ، نازانێ كە خوای گەورە لێی ڕازیە یان لێ تورەیە. ئەوانەی كە گریاندمی:
.١ جیا بونەوە لە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) و هاوەڵانی (خوا لێیان رازی بێت) .
2.سەختی كاتی مردن.
3.ڕاوەستان لەبەر دەستی خوای گەورە، كاتێك نازانم بۆ بەهەشت، یا بەرەو جەهەنەم دەمبەن.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم