بابه‌ت: باسی دنيا .............
باسی دنيا
پياوێك به خوا په‌رستێكی وت ، هله ئه‌شكه‌وتێكدا خوا په‌رستی ده‌كرد:-
دنيا به لای تۆوه چۆنه؟
ئه‌ويش ووتی : دنيا له شی مرۆڤ كون ده‌كات و ده‌ی رِزێنێت، هواو ئومێد تازه ده‌كاته‌وه ،خۆزگه‌و ئاوات دوور ده‌خاته‌وه، وه مردنيش نزيك ده‌كاته‌وه !!
پياوه‌كه پێی وت باسی خه‌ڵكی دنيام بۆ بكه....
خوا په‌رست ووتی : ئه‌وه‌ی دنيای ده‌ست بكه‌وێت ماندوو ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بچێت و پێ ی نه‌گات بۆی به‌داخ ده‌بێت .!
پياوه‌كه وتی ئه‌ی چۆن ده‌توانيت لێی بیَ منه‌ت بيت ؟
خواپه‌رست : كاتێ هيوات پێ ی نه‌بێت و وه به‌دوای دا ڕانهكهيت وهبيخهيته خزمه‌تی دواڕۆژتهوه .. ئه‌وسا ئه‌توانی به دونيايهكی كه‌م قيامهتێكی پڕله خۆشی ههتاههتايی به‌ده‌ست بهێنيت..!
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم