بابهت: ڕەش بیت یا سپی ............
ڕەش بیت یا سپی ، هەر خاوەنی سێبەرێکی ڕەشیت....... بۆیە مرۆڤی ژیر
لە جیاتی ئەوەی بڕوانێتە سێبەرەکەی لە هەوڵی سپی کردنەوەی ناخیدایە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم