بابهت: لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە تووڕەیی کێشی مرۆڤ زیاد دەکات
ئیسلام بۆ ھەمووان- لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە کە تووڕەیی وا لە مرۆڤ دەکات کە کێشی روو لە زیادبوون بکات. لەمبارەوە ئیریک
برۆنێر و ھاوڕێکانی لە نەخۆشخانەی رویال فری روونیان کردەوە کە ئەوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٦٨٩٥ پیاو و ٣٤١٣ ئافرەت کردووە و
بەدرێژایی ١٩ ساڵ چاودێرییان کردوون و دەرکەوتووە کە کاتێک یاخود ماوەیەک کە ئەو پیاو و ئافرەتانە تووڕەبوونە، کێشیان بەرەو زیادی رۆیشتووە،
لە کۆتاییشدا گەیشتنە ئەو راستییەی کە تووڕەیی وا لە مرۆڤ دەکات کە کێشی زیاد بکات. شایانی باسە وێڕای تووڕەیی پسپۆران چەندین ھۆکاری
دیکەی زیادبوونی کێش و قەڵەوییان خستۆتەڕوو.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]