بابه‌ت: یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی سێ یاریزانی كورد نوێده‌كاته‌وه
(PNA) - شه‌وی پێنجشه‌ممه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سێ یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێكردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا مه‌حمود عه‌زیز سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: شه‌وی پێنجشه‌ممه له باره‌گای یانه‌ی هه‌ولێر ده‌سته‌ی كارگێری له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی راهێنه‌ران به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سێ یاریزانی كرود نوێكرایه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌حمود عه‌زیز گوتی: هه‌ریه‌كه له یاریزانان شوان مامۆ و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د و دیدار حامد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستیان نوێكرایه‌وه به برِی 75 ملیۆن دینار بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز.
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌حمود عه‌زیز گوتی: وا برِیاره له‌م چه‌ند رۆژدا گرێبه‌ستی سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانه‌كانی تیپی دووه‌م نوێبكرێته‌وه.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]