بابه‌ت: دوای 26 ساڵی تر نه‌یزه‌كێك ئه‌دات له زه‌وی
[size=24]
ئاژانسی گه‌ردون ناسی رووسی نیگه‌رانه له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌كێك به زه‌ویدا و روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره. بڕیاره به‌م نزیكانه زانا گهردونناسهكانی ئاژانسی گه‌ردون ناسی رووسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو ساز بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری كێشانی ئه‌و نه‌یزه‌كه به‌زه‌ویدا كه دوای 26 ساڵی تر ده‌گاته زه‌وی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه ئه‌ناتۆلی بریمینۆف به‌رادیۆی ده‌نگی رووسیای راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی زانستی ته‌كنه‌لۆژیا به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو سازده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ی كه‌چی بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یزه‌كی ئابوفیس كه هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی به‌شێك له زه‌وی ده‌كات له ساڵی 2036
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه وتیشی، پێویست ده‌كات سیسته‌مێكی وا دروست بكه‌ین كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت زه‌وی له‌و پێكدادانه بپارێزێت كه له‌وانیه چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی تێ بچێت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاژانسی ریا نۆڤۆستی له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌یزه‌كه له ساڵی 2029 ته‌نها 30 هه‌زار مه‌تر له زه‌ویه‌وه دوور بێت كه ئه‌مه‌ش نزیكتره له زۆرێك له مانگه ده‌ستكرده‌كان و دوای 7 ساڵی تر واته له‌وه‌ش بدات به‌زه‌ویدا، كه بیابانێكی گه‌وره به‌قه‌ده‌ر رووبه‌ری فه‌ره‌نسا له زه‌ویدا دروست ده‌كات
شایانی باسه، له تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ئاژانسی گه‌ردوونی ناساش رایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ری كێشانی نه‌یزه‌كێك به‌زه‌ویدا له ساڵی 2036 هه‌یه وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت
سه‌رچاوه به‌كره جۆ
[/size]