1

بابه‌ت: ئه‌وه‌ی له‌ دۆڕان بترسێت ،هه‌ر ئه‌دۆڕێت

تۆ توانای دروست كردنی زه‌ریایه‌كی نوێت نیه‌،مه‌گه‌ر دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌كه‌نار نه‌بێ...
بۆ مرۆڤه‌كان هیچ ڕێگایه‌كی بن به‌ست نیه‌،كه‌سی لێهاتوو یان ڕێگا ئه‌دۆزێته‌وه‌ یان دروستی ئه‌كات...
هه‌ندێك كات ئه‌وه‌نده‌ خه‌یاڵی و بێتاقه‌ت ئه‌بین كه‌توانای ڕاست ڕۆیشتنمان نیه‌...
كه‌سێك كه‌ له‌ دۆڕان ئه‌ترسێت حه‌تمه‌ن هه‌ر ئه‌دۆڕێت...
درێژترین ڕێگا هه‌ر به‌هه‌نگاوێك ده‌ست پێده‌كات..
ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌خنكێنێت كه‌‌وتنه‌ ناو ئاو نیه‌،به‌ڵكو له‌ژێر ئاو مانه‌وه‌یه‌...
له‌وه‌ مه‌ترسه‌ كه‌ژیانت ته‌واو ده‌بێ ،له‌وه‌ بترسه‌ كه‌هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه‌...
مانگ وه‌ك نیشانه‌ بگره‌ ئه‌گه‌ر له‌نیشانت نه‌دا خۆ به‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كان ئه‌كه‌وێت...
هیچ كه‌سێك ناتوانێت بگه‌ڕێته‌ دواوه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ه‌ست پێبكات ،،،،به‌ڵام ئه‌توانی لێره‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌یت و كۆتاییه‌كی تازه‌ دروست بكه‌ه‌یت....
ئه‌وانه‌ی له‌م ژیانه‌ ئومێدیان به‌ژیانێكی تر نیه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ر لێره‌ مردوون،،،ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته‌ جێگای مه‌به‌ست گه‌وره‌یی و ئیراده‌ی به‌هێزه‌ نه‌ك ئاوات و ئاره‌زوو...

2

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی له‌ دۆڕان بترسێت ،هه‌ر ئه‌دۆڕێت

جوانة  ...  دةستت خؤش بيت  ... بةردةوام بة

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم