بابهت: خودایە """ دڵێک مەسوتێنە کە نووری تۆی تێدایە ...
خودایە"""
دڵێک مەسوتێنە کە نووری تۆی تێدایە
چاوێک ئازار مەدە ....بۆ گەورەیی تۆ دەروانێت
پێیەک مەشکێنە.... لە پێناو رازی بوونی تۆدا هەنگاو دەنێت
ئەو پەنجانە بپارێزە بۆ تۆ دەنوسن
ئەو دەستانە بڵندکە لەبەر خۆشەویستی تۆ دەبەخشن
خودایە...لە مرۆڤە هەست گەرموو دڵنەرموو فریشتە ئاساکان ببوورە
* * *
ئەوانەش تا ئێستا بێبەشن لە سۆزی رەحمەتی تۆ
بێ کەس و بێ پەناو بێ چران....خودایە
لەو دەریای پر سۆز و میهرەت ....دڵۆپێک ببەخشە بە دڵی کەساسیان
لە باخی گوڵ و گوڵزارت بیانکە بە باخەوان
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم