بابه‌ت: زيكؤ شه‌وێك تابه‌یانى به‌دیار قوقه‌ى كهڵهشێرێكهوه دانیشتووه ... ههههه
له هه‌ولێر زیكۆى رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق شه‌وێك تابه‌یانى به‌دیار قوقه‌ى كهڵهشێرێكهوه دانیشتووه
لڤین پرێس
پاش ئه‌وه‌ى برِیاریدا وه‌ك رِاهێنهرى نوێى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق دهسبهكاربێت و له‌شارى هه‌ولێر نیشتهجىَ بێت ,خانویه‌كى له‌یه‌كێك لهگهرِهكهكانى هه‌ولێر بهكرىَ بۆ گیرا بهلاَم به‌هۆى كهڵهشێرێكهوه ئه‌وه شه‌وه تا به‌یانى خه‌وى لىَ نه‌كه‌وتووه.
زیكۆ رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى نوێى عیراق لهگهرِهكێكى نزیك گهرِهكى به‌ختیارى شارى هه‌ولێر سه‌ر رِێگاى عه‌ینكاوه بهكرىَ بۆگیرا ,بۆشهوهكهى ناوبراو به‌مه‌به‌ستى پشودان چوبوه ناو خانوه‌كه ,بهلاَم به‌وته‌ى دراوسێكانى زیكۆ ئه‌و شه‌وه تا به‌یانى ناوبراو به‌هۆى ده‌نگى كه‌ڵه‌شێرى یه‌كێك لهدراوسێكانیهوه خه‌وى لىَ نه‌كه‌وتووه .
یه‌كێك له‌دراوسێكانى زیكۆ ئه‌وه‌ى رِاگهیاندووه كه ئه‌و شه‌وه بۆ به‌یانى زیكۆ هاتووه پێىه وتوین كه ئه‌مشه‌و تابه‌یانى خه‌وى لىَ نه‌كه‌وتووه به‌هۆى ده‌نگى كهڵهشێرهكهیانهوه تا به‌یانى به‌دیار قوقهقوقى كه‌ڵه‌شێره‌وه دانیشتووه "
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم