بابه‌ت: پێم بڵێ تۆ چۆن له بیر ده‌کرێی .
پێم بڵێ تۆ چۆن له بیر ده‌کرێی .
پێم بڵێ تۆچۆن له‌بیر ده‌کرێی تۆله دڵ ولهخوێندای
باوهڕمهکـــــه تۆم له‌بیر چێ هه‌میشه له سهرلــــێودای
گـــــهرنازانی لێم بپرسه تۆم لــــــه کوێی دڵ داناوه
تۆ نه‌ک هه‌ر له‌نێو دڵمدای شوێنت گلێنه‌و چــــــاوه
پاش ئه‌وه‌ی فێری نازت بووم ئێستا بێ تۆهـــهڵناکهم
وهکوشێتک ههردهگهڕیم به دوای ئه‌م عیشقه پاکــــهم
ئێستاش دڵم له دووری تۆ دێوانــــــــهی ئه‌م شاره‌یه
تازه چاره‌م به که‌س ناکرێ ده‌ردی دڵ بێ چاره‌یه
که‌سێک نایێ لێم بپرسێ پێم بڵێ تۆ چۆنی گیانه
بۆچی جـــــارێ لێم ناپرسی بــــۆ کێیه ئه‌م گریانه
تازه دونیا بێ تۆ چۆلـــــــــه هه‌موو که‌سیشم لابێ
باوه‌ڕ مه‌که‌ن ئه‌ودڵه‌ی من هه‌رگیز شادی تیا بێ
ڕۆژێکم بێ تۆ به‌سه‌ر برد وام ده‌زانی نهژیـــاوم
وهکودرهختی پایز بووم هه‌ستم ده‌کــرد سووتاوم
ئیترنهکهی لێر بڕۆی ئێره چۆڵ که‌یت بهجـــارێ
ههمووشوێنێکم لاچۆڵه ده‌ستم ناگرێ هیچ کارێ
شاڵاو
فرمێسكی چاو به پاره بوايه ،من مليۆنير ده بووم[/size][/center]