بابه‌ت: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی دووه‌م...!
[size=24]به‌شی دووه‌م
پ51\ سه‌رچاوه‌ی میوه‌ی پرته‌قاڵ له‌کوێیه؟
و\ چین
پ52\ پیانۆ ئامێرێکی مۆسیقیه (وشه‌ی پیانۆ) واتای چییه؟
و\ وشه‌یه‌کی (ئیتاڵی)یه به واتای ( هاواری له‌سه‌رخۆ)دێت
پ53\وشه‌ی (ڕه‌به‌ن) له‌زمانی کوردی‌دا به‌واتای چی دێت؟
و\ هه‌ژار
پ54\ ئه‌م کورته شیعره هی کێیه؟
له بێگانه په‌رستی دوورکه‌ون خزمینه هاواره
چۆن خه‌نده‌ی دوژمنت هه‌رگیز ده‌وای ده‌ردی وه‌ته‌ن ناکات
و\ شاعیری کورد په‌روه‌ر (قانع)
پ55\ (موتابچی) چ کاره‌یه؟
و\ واته چه‌رخی خوری ڕستن که له گه‌ڕه‌کی گاوران هه‌بوو.
پ56\ (وه‌تراقچی ) چ کاره‌یه؟
و\ کاری دروستکردنی (به‌ڕه ، جاجم، شاڵ ، گوریس)
پ57\ (شێرگهڕ) چ کاره‌یه؟
و\ دروستکه‌ری (چه‌قۆ ، خه‌نجه‌ر ، شمشێر)
پ58\ به‌ناوبانگترین شمشێر له‌ناو کورده واریدا چی پێده‌ڵێن؟
و\ شمشێری (ده‌بان)
پ59\ له چ سوره‌تێک خوای گه‌وره (مککهة) به (بکة) ناو ده‌بات؟
و\ سوره ( آل عمران) ایة (96)
پ60\ خوای گه‌وره له ص سوره‌تێکدا باسی دابه‌زینی مه‌لائیکه ده‌کات له جه‌نگی به‌دردا؟
و\ سوره (آل عمران) ایة (123)
پ61\ کام نوسه‌ر ناسراوه به نوسه‌ری منداڵان؟
و\ چیخۆف له ڕوسیا
پ62\ که‌ی باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی بابل دروستکرا؟
و\ (100) پ.ز
پ63\ یه‌که‌م پرد که دروستکرابێت ؟
و\ پردی سه‌ر ده‌ریای (فورات) بوو له عێراق
پ64\ کۆنترین ئاڵا هی کام وڵاته؟ که‌ی دروستکراوه؟
و\ وڵاتی (دانیمارک) که له ساڵی 1393 ز دروستکراوه هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌کاردێت
پ65\ ڕێکخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی که‌ی دامه‌زرا؟
و\ساڵی 1962
پ66\ مه‌ته‌ڵ ( ئه‌وه‌ی دروستی ده‌کات ده‌یفرۆشێ ئه‌وه‌ی ئه‌یکرێ پێویستی پێی نیه ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی چاوی لێ نییه)؟
و\ کفنه
پ67\ گوڵی نهژاکاو مانای چییه؟
و\ به‌ده‌رگای به‌هه‌ست ده‌وترێت گوڵی نهژاکاو چونکه ئێستا که‌س ده‌ستی به‌ری نه‌که‌وتوه
پ68\ جیاوای نێوان مێروله‌ی سورو مێرووله‌ی ڕه‌ش چییه؟
و\ مێرووله‌ی سوور چهوریو سوێری ده‌خوات ،به‌ڵام مێروله‌ی ڕيش شیرینی ده‌خوات.
پ69\ که‌ی یه‌که‌م دادگای (صه‌دام)کرا؟
و\ ڕۆژی 1-7-2004 ڕۆژی پێنج شيمه له به‌غداد له‌یه‌کێک له کوشکه‌کانی خۆیدا یه‌که‌م دادگای صه‌دام کرا
پ70\ میرنشینی (مۆناکۆ) له کوێیه؟
و\ ده‌که‌وێته ئه‌وروپا دراوسێی فه‌ڕه‌نسا
پ71\ ئه‌تۆم له چی پێکهاتووه؟
و\ ناوک و ئه‌لیکترۆن
پ72\ سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چه‌ند ساڵ جارێک هه‌ڵده‌بژێرێ؟
و\ به (4) ساڵ جارێک
پ73\ که‌ی کیشوه‌ری ئوسترالیا دۆزرایه‌وه؟
و\ 1770
پ74\ یه‌که‌م جار که‌ی جه‌ژنی دایک کرا؟
و\ 21-3-1907
پ75\ کام سه‌رکرده بوو که له پشیله ده‌ترسا؟
و\ ناپلیون پۆناپارت
پ76\ (ئهنتلیتوای) به‌مانای چی دێت؟
و\ پیاوی ئازا یان پیاوی جوان
پ77\ که‌ی ( نیوزله‌ندا)رێی به ئافره‌تدا بۆ ده‌نگدان؟
و\ساڵی 1983
پ78\ یه‌که‌م ئافره‌ت که سه‌یاره‌ی لێ خوڕی ناوی چی بوو؟
و\ ساڵی (1888) بوو ناوی ( پێتابز) بووه
پ79\ زه‌وی به‌چه‌ند جۆر ده‌خوڵیته‌وه؟
و\به ٣ جۆر به‌ده‌وری خۆیدا به‌ده‌وری خۆردا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا.
پ80\ کام هاوه‌ڵ دۆعای کرد فه‌رمووی ( خوای گه‌وره لوت و گوێم ببڕن له جه‌نگدا وه له پێناوی تۆدا به شه‌هید بمرم)؟
و\ (عبدڵڵه کوڕی جحش) به‌هه‌مان شێوه دۆعاکه‌ی گیرابوو.
پ81\ ئیمامی (حمزه) له‌گه‌ڵ کام هاوه‌ڵی له‌یه‌ک گۆڕ نێژراون؟
و\ (عبدڵله کوڕی جحش) چونکه خاڵی بوو زۆر یه‌کیان خۆشده‌ویست له‌کاتی ناشتنیدا پێغه‌مبه‌ر (ص) زۆر گریا به‌سه‌ریاندا
پ82\ یه‌که‌م کچ که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی وه‌رگرت کێ بوو؟
و\ ناوی ( لیساندرا) بوو له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران
پ83\ (پاتریپۆ) ناوی موشه‌کێکه به‌واتای چی دێت؟
و\ به‌واتای ( وڵات پارێز)
پ84\ شاخه‌کان له % چه‌ند زه‌ویان داگیرکردووه؟
و\شاخه‌کان %١٣
پ85\ ده‌ریاکان له % چه‌ندی زه‌ویان داگیر کردووه؟
و\ %٧٠
پ86\ به (١٤ مانگ) ده‌وترێ چی؟
و\ مانگی تابان
پ87\ که‌ی شه‌و ڕۆژ یه‌کسان ده‌بن؟
و\ له‌تشرینی یه‌که‌مدا
پ88\ کام ناودارانه‌ی جیهان تا سه‌ره‌تاییان خوێندووه؟
و\ مه‌کسیم گۆرکێ ، شارلی شاپلن ، کلودمۆنیام و زۆری تریش
پ89\که‌ی ( ڕۆناڵ ڕێگن) سه‌رکرده‌ی پێشووی ئه‌مریکا مرد؟
و\ 6-6-2004 به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی نێژرا ، له 12-6-2004 نێژرا له ته‌مه‌نی (93) ساڵیدا مرد که (40) هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو دووجار هه‌ڵبژێراوه‌ته‌وه
پ90\گه‌وره‌ترین کێشه‌ی مافی مرۆڤ له‌بواری پزیشکیدا کامه‌یه؟
و\ کابرایه‌کی ئه‌مریکی که په‌رستاره له ساڵی 1987 نا ساڵی 1999 (150) که‌سی کوشتووه به ده‌رمانی زیاده ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی مرۆڤییه له‌بواری پزیشکیدا
پ91\ زیان له‌سه‌ر مه‌ریخ چۆنه؟
و\ساڵیک (687) رۆژه هه‌وای له سه‌عاتێکدا 60-70کم ڕه‌شه‌بای 1000 کم له سه‌عاتێکدا
پ92\ ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی مادده‌ی سڕکه‌ر به‌کاردێنن؟
و\ ٣ به‌شی خه‌ڵکی هۆڵه‌ندا مادده‌ی سڕهکهر به‌کاردێنن
پ94\ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵوده‌ن به مادده‌ی سڕکه‌ره‌وه له جیهاندا؟
و\ %13 ملێۆن ئه‌وانه‌ن که هه‌میشه ئاڵوده‌ن به مادده‌ی سڕکه‌ره‌وه %40 په‌یوه‌ندی ئه‌و کاره بکوژانه‌ی که ده‌کرێت لهمانهوهیه
پ95\ خانه‌ی چه‌شتن چه‌نده له‌زمانی مرۆڤدا؟ بۆچی به‌شی خواره‌وه‌ی زمان هه‌ست به چه‌شتن ناکات؟
و\ 30 هه‌زار خانه‌یه، چونکه خانه له‌به‌شی خواره‌وه‌ی زماندا نییه
پ96\ چه‌ند خانه له پێستی مرحڤدا هه‌یه؟
و\ (1،000،000) خانه
پ97\ له‌له‌شی مرۆڤدا چه‌نێک ئاسن هه‌یه؟
و\بڕی (٦گرام) ئاسن هه‌یه
پ98\ چه‌ند شار له جیهاندا ناویان قاهیره‌یه؟
و\ ١٤شار
پ٩٩\ یه‌که‌م دکتۆری ئافره‌ت ناوی چی‌بوو؟
و\ ماوی ( لیصابات کلاکۆی) بوو خه‌ڵکی ئه‌مریا بوو.
پ100\ له‌ساڵی چه‌ندا بوو له ئه‌مریکا موچه‌ی پیاو ئافره‌ت یه‌کسان بوو؟
و\ له‌ساڵی 1979
چاوه‌ڕێی به‌شی سێیه‌م بن ...![/size]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm