بابهت: وشەی (مۆمیا) مانای چییە؟
ئیسلام بۆ ھەمووان - میسرییە کۆنەکان مردووەکانی خۆیان مۆمیا دەکرد و باوەڕیان وابوو کە رۆژێک لە رۆژان زیندوو دەبنەوە، بۆیە جلوبەرگ و زێڕ و زیو و سەرجەم کەلوپەلە پێویستەکانیان لەگەڵدا حەشاردەدا. ئێمە لێرەدا باس لە میسرییە کۆنەکان ناکەین، بەڵکو دەمانەوێ مانای وشەی مۆمیا بۆ ئێوە ئاشکرا بکەین. وشەی مۆمیا لە (مۆم)ەوە ھاتووە، چونکە وەک گوتمان میسرییە کۆنەکان مردووەکانی خۆیان مۆمیا دەکرد. واتا بە مۆم دایاندەپۆشی. وشەی مۆمیاش واتا (داپۆشین بە مۆم). شایانی باسە جگە لە مۆم میسرییە کۆنەکان (قیر)یشیان بۆ داپۆشینی مردووەکان بەکارھێناوە. واتا مۆمیاکردن ھەر بە مۆم نەبووە، بەڵکو ھەندێک جار قیریش بەکارھێنراوە.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]