بابه‌ت: به‌سه‌رهاتێک
[size=16]ده‌گێڕنه‌وه .....که‌سێک ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له سه‌ر شتێک له گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا ده بێته شه‌ڕوو هه‌را و [ ئه‌مه‌ش ئاسایی یه له هه‌موو ماڵێکدا ڕووده‌دات ]
به‌ڵام ئه‌مجاره ژنه‌که زۆر تووندتر ده‌یگرێت و داوای طلاق له مێرده‌که‌ی ده‌کات و مێرده‌ش به‌وه زۆر تووڕه ده‌بێت...
مێرده‌که‌ش کاغه‌زێکی له گیرفانی ده‌رهێناو تیایدا نووسی :
من ..... کوڕی ......... بڕیارم دا به هه‌موو عه‌قڵ و هۆشێکی ساغمهوه که ....ئه‌م ژنه‌ی خۆم ده‌وێت لێی جیانابمهوه ، وه له‌و زیاتر به که‌سی تر ڕازی نابم که هاوسه‌رم بێت ،
نامه‌که‌ی خسته ناو زه‌رفێکه‌وه دایه ده‌ست ژنه‌که‌ی ....و له ماڵه‌که چووه ده‌ره‌وه به تووڕه‌یی .
ئه‌مه‌و ژنه‌که‌ش نازانێت نامه‌که چی تیا نووسراوه و زه‌رفه‌که‌ی نه‌کرده‌وه ....
لێره‌دا ژنه‌که هه‌ستی به هه‌ڵه‌ی خۆی کرد وو لۆمه‌ی خۆی کرد که چی به‌سه‌ر خۆی هێنا ...باشه ئێستا بۆ کوێ بڕوات ؟....ئه‌م طلاقه چۆن کۆتایی هات...؟
ئه‌م پرسیارانه ژنه‌ی خسته گێژاوێکه‌وه نه‌یده‌زانی چۆن لێی ده‌رچێت .....له پڕ پیاوه‌که هاته‌وه ماڵه‌وه‌و چووه ژووره‌که خۆی و ده رگاکهی داخست به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ووشه بدرکێنێت ...
ژنه‌که‌ش به‌ره‌و ژووره‌که چوو له ده‌رگاکه ی دا ..پیاوه‌که به‌ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد چـــیت ده‌وێت ...؟
ژنه‌که به ده‌نگێکی هێواش و نزم و به ڕوویه‌کی تێکشکاوه‌وه ووتی : تکاده‌که‌م ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه ئه‌مه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م ....
پاش دوودڵی یه‌ک کابرا ده‌رگاکه‌ی لێ کرده‌وه ...ژنه‌که داوای لێ کرد که به‌ڵکو پرسیار له مه‌لایه‌ک بکات بۆ موضوعی طلاقهکهی و زۆر په‌شیمانه‌و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه ...!!
و ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه که ڕووی داوه ...مێرده‌که‌ی پێی ووت : ئێستا تۆ زۆر په‌شیمانی له‌وه‌ی ڕووی داوه ...؟
ژنه‌که ووتی : ئه‌رێ وه‌الله زۆر په‌شیمانم مه‌به‌ستم نه‌بوو له‌وه‌ی ووتم داوای لێ بووردن ده‌که‌م ...!!
!
!
!
له‌کاته‌دا مێرده‌که‌ی پێی ووت زه‌رفه‌که بکه‌ره‌وه و سه‌یری نامه‌که بکه بزانه چی تیایه ....
ژنه‌که‌ش نامه‌که‌ی خوێنده‌وه‌و بڕوای نه‌کرد ئه‌وه‌ی که بینی له خۆشی‌دا نه‌یده‌زانی چی بکات هێنده‌ی ووت :
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ..به‌ڕاستی ئه‌م دینه ی ئێمه زۆر مه‌زنه که طلاق به‌ده‌ستی پیاوه ..
به‌و خوایه......ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من ده‌بوو 20 جارم طلاق ده‌دایت ....!!!
هه‌مه‌ره‌نگ[/size]
فرمێسكی چاو به پاره بوايه ،من مليۆنير ده بووم[/size][/center]