بابه‌ت: ئاگاداری جلوبه‌رگی پزیشكه‌كان بن
[center][size=24]
هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان جلوبه‌رگی پزیشكه‌كان ته‌واو پاكنو به‌دوورن له‌هه‌موو میكرۆب‌و به‌كتریایه‌ك، به‌ڵام له‌ڕاستیدا جلوبه‌رگی ده‌سته‌ی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا، جۆره بهكترییایهكی مه‌ترسیداری تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كهلهمدواییهدا ئه‌نجامدراوه
پێگه‌ی (هیلس دای نیوز) ئاشكرایكرد، زانایان دوای وه‌رگرتنی نمونه‌ی سێ به‌ش له‌جلوبه‌رگی (75) په‌رستیارو (60) پزیشك، بۆیان ئاشكرابوو له (60%)ی جلوبه‌رگی پزیشكهكانو له (65%) جلوبه‌رگی په‌رستیاره‌كان جۆره بهكترییایهكی ترسناكی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، كه به‌رگری دژی ده‌رمانه‌كان په‌یدا كردووه، واتا ده‌رمانه پزیشكیه‌كانیش چاره‌سه‌ری ناكه‌ن
(ڕوسڵ ئۆلمستد) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ به‌رگری له‌نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، بۆ بهرنگاربوونهوهشی پێویسته بایه‌خ به‌پاكوخاوێنی بدرێت، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌كان تا ئه‌و میكرۆبانه نه‌گوازرێنه‌وه
س بةكره جۆ[/size][/center]