بابهت: رۆناڵدۆ: میسی باشترین یاریزانی جیهانه
(ئاكانیوز)- كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایی دانی نا كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیایی ئاستی لەو باشترە و لە ئێستەشدا ئەو باشترین یاریزانی دنیایە.
رۆناڵدۆ لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" گوتی، میسی لە ئێستەدا ئاستی لە لووتكەیە و باشترین یاریزانی دنیایە.
زیاتر گوتی، شێوازی یاریكردنی من لەگەڵ میسی جیاوازە و هەریەكەمان بەشێوازێكی تایبەت یاری دەكەین، هەروەها هەردووكیشمان لە 2 یانەی هەرەگەورەی دنیا و ركابەر یاری دەكەین، واتە لە هەموو لایەكەوە جیاوازین، بەڵام لە ئێستەدا ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە باشترینی دنیایە.
رۆناڵدۆ پیرۆزبایی لە میسی كرد بەوەی كە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێ بەخشرا لە وەرزی رابردوودا هیوای خواست لە سەركەوتنەكان بەردەوام بێت.
لیۆنێل میسی لە 25ی ئاب/ئۆگستسی رابردوو لە شاری مۆناكۆی فرەنسا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ وەرزی 2010-2011 پێ بەخشرا، چاڤی هێرناندزیش بەدووەم و كریستیانۆ رۆناڵدۆش بەسێیەمین باشترین یاریزانی ئەوروپا هاتنە دەستنیشانكردن.
لەبارەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، رۆناڵدۆ گوتی، لە وەرزی رابردوو ستەمێكی زۆرمان لێ كرا و لە كێبەركێكانی قۆناخی 8ی خولەكەدا دوور خراینەوە، بەڵام هەمیشە لە ستەمكردن زیاتر فێر دەبین و سوود وەردەگرین.
رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكی تردا دوێنێ شەموو گوتی، ریال مەدرید باشترین یانەیە لە سەرتاسەری دنیا، بەڵام لە سەرجەم یارییەكاندا رووبەڕووی ئیرەیی و دژایەتییەكی زۆر دەبێتەوە و لە هەموو لایەكەوە رووبەڕووی ستەم دەبێتەوە.
یانەی ریال مەدرید وەرزی رابردوو جامی شای ئیسپانیای بەدەست هێنا، بەڵام لەسەر دەستی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەریی نازناوی خولی ئیسپانیا، خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەدەست دا.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]