بابه‌ت: يلا نوكتة.نوكتةى خؤش, نوكتتتة...؟nervana
/کابرایه‌کی سلێمانی ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵه، له ڕۆژی له‌دایکبوونیا گڵۆپێکی شه‌ستی و دوو مۆم دائه‌گیرسێنێت..
/
پاپای ڤاتیکان به هه‌لیکۆپته‌رێک به‌سه‌ر سلێمانیا ئه‌فڕێ.. سه‌یرێکی خواره‌وه ئه‌کات و ئه‌ڵێ: دڵم به‌م شاره زۆر خۆشه، چونکه زۆر جوانه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشان مه‌سیحین.. پێی ئه‌ڵێن چۆن ئه‌زانی مه‌سیحین؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌وه نییه له هه‌موو کوچه و کۆڵانێکا به سهڵیبهوه ئه‌گه‌ڕین.. پێی ئه‌ڵێن: پاپا گیان، ئه‌وه سه‌ڵیب نییه، ئه‌وه ماسیحهیه و جۆزه‌ی کاره‌بای پێههڵئهسێننهوه..
/
ئه‌ره‌وه‌ڵا ساڵێکی تریش خۆمان خۆش.. هیوادارین له‌ساڵی داهاتوودا نوکته‌ی زیاتربکه‌ن و جگه‌ره‌ش ته‌رک بکه‌ن..
/
کابرایه‌کی ڕه‌زیل سه‌فه‌ر ئه‌کات.. له‌وێوه نامه‌یه‌ک ئه‌نێرێت بۆ ژنه‌که‌ی و بۆی ئه‌نوسێ: ژنه خۆشه‌ویسته‌که‌م، ببوره ئه‌م مانگه ناتوانم پاره‌ت بۆ بنێرم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌یا 100 ماچت بۆ ڕه‌وانه ئه‌که‌م.. ژنه‌که‌شی نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌نوسێته‌وه و ئه‌ڵێ: پیاوه خۆشه‌ویسته‌که‌م، زۆر سوپاس بۆ ئه‌و 100 ماچه‌ی که بۆت ناردم، به‌ڕاستی فریام که‌وتن: له‌باتی کرێ، 50 ماچم یا به خاوه‌ن ماڵه‌که.. 20 ماچیشم یا به خواردن.. 10 ماچیشم یا به وه‌رده‌واڵه و هێشتا 20 ماچیشم پێ ماوه..