بابه‌ت: ژماره نهێنیه‌كه‌ت بۆ 17هه‌زار ساڵ بپارێزه
ژماره نهێنیه‌كه‌ت بۆ 17هه‌زار ساڵ بپارێزه
له رِاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جۆرجیاى ته‌كنه‌لۆژى بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆشدارى ده‌داته سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت كه ژماره نهێنیه‌كانیان له 12 پیت و ژماره و هێما كه‌مترنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له هێرشى چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت.
هه‌ر له‌و رِاپۆرتهدا كه په‌یمانگاى ناوبراو پێى هه‌ڵساوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 12 ژماره نهێنیه‌ى كه هه‌ڵى ده‌بژێریت ته‌نا له هێماكان پێكهاتبێت یان هێماى زۆرى تێدابێت وه‌كو (*,&,^,%,$,#,@,!,...)ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ژماره نهێنیه‌كه‌ت بدزێت پێویستى به 17 هه‌زار و 134 ساڵ هه‌یه و بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكى ئه‌سته‌مه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جوشوا دیڤس لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگاى جۆرجیا باس له‌وه ده‌كات كه درێژى ژماره‌ى نهێنى هۆكارێكى سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنى نهێنیهكات و ده‌ڵێت له ئێستاوه من داوا له به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌م كه خاوه‌نى ئیمه‌یڵ یان وێب سایت یان حسابى بانكیان یان هه‌ر شتێكى تر له‌و جۆرانه ئه‌وا به زووترین كات ژماره نهێنیه‌كانیان بگۆرن و له 12 پیت و ژماره و هێما كه‌متر نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئایا چه‌ند كاتى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى به‌رنامه‌یه‌كى ئاشكراكردنى ژماره نهێنیه‌كان بتوانرێت دزه بكرێته ناو زانیارى كه‌سێك له‌وه‌لامدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ژماره نهێنیه‌كه له 11 پیت پێكهاتبێت ئه‌وا پێویستى به 180 ساڵ هه‌یه و ئه‌گه‌ر له 12 هێماش پێك هاتبێت ئه‌وا پێویستى به 17 هه‌زار ساڵ هه‌یه.
س / فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم