1

بابه‌ت: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

http://www.kurdupload.com/images/nyk5BB1315195839/1315133746-78585.jpg


ئیسلام بۆ ھەمووان- ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت) ناوی عبداللە ی کوڕی ئەبو قوحافەی کوڕی عوسمانی کوڕی عامرە) و بە ئەبوبەکر ناسراوە، پێش ئیسلام ناوی (عبدالکعبة) بوو و دواتر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ناوی گۆڕیوە و کردوویە بە (عبداللە). ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت) لە شاری مەککە لەدایکبووە.. لەپێش ئیسلامدا بە نەرمی و پاکی بەناوبانگ بووە..لە سەرەتای بانگەوازی ئیسلامیدا لە گەورە بازرگانەکانی مەککە بووە. موسڵمانبوونی بۆتە ھاتدەرێکی زۆر کاریگەر و بەھێز کە چەندین کەسی دیکە بێنە ناو ئیسلامەوە. کۆچی نەکردووە بۆ حەبەشە، چونکە لە خزمەت پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دابووە لە مەککە و ھاوەڵی بووە لە کۆچکردنی بۆ شاری مەدینەی پیرۆز. سێ جار تەواوی سامانی خۆی لەپێناو ئایینی بێگەردی ئیسلامدا بەخشیوە. وەک پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) لە تەمەنی (٦٣) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە مزگەوتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە مەدینە لە تەکم پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) نێژراوە.

فەرموون ئێوە و چەندین وتەی بەنرخی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت):

یەکەم: ئاگات لە مردن بێت، ژیانت پێ دەبەخشرێت.

دووەم: خودای گەورە سوننەت وەرناگرێ، ھەتا فەرز جێبەجێ نەکرێت.

سێیەم: ھەشت شت شێوازی شیرینی ھەشت شتی دیکەن: پاکی زینەتی ھەژارییە، سوپاس زینەتی نیعمەتە، ئارامگرتن زینەتی بەڵاکانە، ھێمنی زینەتی زانستە، خۆبەکەمزانین زینەتی قسەکردنە، زۆرگریان زینەتی لەخواترسانە (تەقوایە)، منەت نەکردن زینەتی چاکەخوازییە، گەردنکەچی (خشوع) زینەتی نوێژە.

چوارەم: صەڵاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تاوان لادەبات ھەروەک چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، صەڵاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) باشترە لە کۆیلە رزگارکردن.

پێنجەم: تاریکایی چوارن و چوار شتیش دەبن بە رووناکی بۆیان: خۆشەویستی دونیا تاریکییە و لەخواترسان رووناکییە بۆی، تاوانکردن تاریکییە و تەوبە رووناکییە بۆی، گۆڕ تاریکییە و کردەوەی چاک رووناکییە بۆی، دەرگای پەڕینەوە لە قیامەتدا تاریکییە و یەقین رووناکییە بۆی.

شەشەم: نھێنییەکانت تێکەڵی ئاشکراکانت مەکە، چونکە کارەکانت تێکدەچن.

حەوتەم: ھەر کەسێک بڕواتە ناو گۆڕەوە و بێ توێشوو بێت، وەک کەسێک وایە بڕواتە ناو دەریایەکەوە بێ بەلەم و کەشتی بێت.

ھەشتەم: داوا لە کەس مەکە لە پەروەردگارت زیاتر، لە ھیچ مەترسە لە تاوانەکانت زیاتر.

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

زؤر جوانة ... دةستت خؤش بيت براكةم ... بةردةوام بة

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

dast xosh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/e98f39a21b.jpg

4

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

5

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

ھەشتەم: داوا لە کەس مەکە لە پەروەردگارت زیاتر، لە ھیچ مەترسە لە تاوانەکانت زیاتر.

دەست خۆش براستی ووتەکان زۆر جوان بوون ،بەردەوامبە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

سوپاس

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

7

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

دةستة كانت خؤش......

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

8

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

baxtear kurdi نووسی:

زؤر جوانة ... دةستت خؤش بيت براكةم ... بةردةوام بة

9

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

ماشاءالله‌ ، به‌ڕاستی وته‌کان زۆر جوانن.
خوا پاداشتت بداته‌وه‌ و ده‌سته‌کانت خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

10

وه‌ڵام: لە وتە بەنرخەکانی ئەبوبەکری سدیق (رەزای خودای لەسەر بێت)

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]