بابه‌ت: ئایا دایكی ئێوه‌ش درۆی له‌گه‌ڵدا كردوون ؟!
ئایا دایكی ئێوه‌ش درۆی له‌گه‌ڵدا كردوون؟!
دكتۆر مسته‌فا عه‌قاد ده‌نووسێت: «دایكم هه‌شت جار درۆی له‌گه‌ڵ كردووم»
ئه‌و چیرۆكی سه‌ختی هه‌ر هه‌شت (درۆ)كه‌ی دایكی ده‌نووسێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا وه‌ك له‌به‌ر درێژییان، نه‌مانتوانی سه‌ربوورده‌ی هه‌ر هه‌شت درۆكه بگێڕینه‌وه، هه‌مووشمان وهلانهخستن.
یه‌كه‌م: من ته‌نیا منداڵی خێزانێكی تا بڵێی هه‌ژار بووم، زۆرجار ته‌نانه‌ت به‌شی پێویست خــــــــواردنمان نه‌ده‌بوو، رۆژێك هه‌ر چۆن بوو... من نازانم، دایكم چێشتی برنجی لێنابوو، سه‌رو قاپمان به‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی من په‌له‌په‌ل به‌شه‌كه‌ی خۆمم خوارد، دایكم به‌شه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌مما دانا‌و وتی: رۆڵه بخۆ، من برسیم نییه، ئه‌وه یه‌كه‌مین درۆی دایكم.
دووه‌م: كه‌مێك گه‌وره بووم، بیرمه دایكم دوای كاره‌كانی ماڵه‌وه‌ی، بۆ ڕاوه ماسیی ده‌چووه سه‌ر رووباره‌كه‌ی نزیك ماڵمان، زۆرجار ده‌مدی به‌ده‌ستی به تاڵ ده‌هاته‌وه و هه‌ر پێش ده‌كه‌نی، یه‌كێك له رۆژه‌كان گه‌ڕایه‌وه زۆر دڵخۆشبوو، وه‌ختێ بینیم دوو ماسی گرتووه، به‌خێرایی ئاماده‌ی كردن و له‌سه‌ر سفره‌كه داینان، ده‌مبینی دایكم هه‌ر خۆی مه‌شغوڵ ده‌كات و گۆشتی ناو ئێسقان و دڕكی ماسییه‌كه دهدۆزێتــــهوه و ده‌یخوات، ئه‌وه‌ی كه‌من وه‌لایان ده‌نێم، دڵم له‌رزی و یه‌ك له ماسییهكانم خسته به‌رده‌م دایكم تا بیخوات، درۆی دووه‌م ئه‌وه‌بوو، وتی: كوڕم تۆ نازانی من حه‌زم له ماسی نییه؟
ـ دوای ئه‌وه‌ی باوكم كۆچی دواییكرد، ئه‌ركی دایكم زۆر گران بوو، ده‌بوو هه‌م كاروباری ماڵه‌وه و هه‌م پێداویستى خێزانه‌كه‌شمان په‌یدا بكات، ئه‌وه‌ش وایكرد كه به‌رده‌وام حاڵمان له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر بڕوات، زۆرجار مامم پێداویستییه‌كانی پڕ ده‌كردینه‌وه، بیرمه له‌و سه‌روه‌خته‌دا دراوسێكه‌مان پێشنیاری كرد بۆ دایكم كه هاوسه‌رگیرییه‌كی نوێ پێكبهێنێت، پێی وت: تۆ هێشتا گه‌نجی، دایكم وتی: من پێویستیم به خۆشه‌ویستی نییه.
ـ دایكم به ته‌واوی پیربووبوو، ئه‌وه‌بوو تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی چاوهجوانهكانی بوو، منیش دوای به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی ماجستێر، كاروباره‌كانم زیادبوون، كه هه‌واڵی نهحۆشییهكهی دایكمم زانی ده‌ستم له‌هه‌موو كاروباره‌كان هه‌ڵگرت و بچم خزمه‌تی دایكم بكه‌م، گه‌یشتمه نه‌خۆشخانه‌كه، له یه‌كم نیگامدا بۆ دایكم، هه‌رچی ئازا و ئێش و میحنه‌تی دونیا هه‌بوو لهوچاوهكانیدا هه‌ستم پێكرد، دایكم له چركه‌یه‌دا كه ده‌بوو هه‌موو ئه‌و ئازارانه بشارێته‌وه، ده‌ستی به ته‌ڕایی چاوه‌كانیدا هێنا و به خهندهیهكهوه، كه‌من دڵنیابووم درووستكردنی ئه‌و خه‌نده‌یه به‌قه‌د هه‌ڵگرتنی كێوێك كرانبوو، پێی وتم: مه‌گری رۆڵه، من هه‌ست به ئازار ناكه‌م، دوای ئه‌و وشه‌یه ئیتر چاوه‌كانی داخران و بۆ تا ئه‌به‌د نه‌كرانه‌وه.
ـ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا به‌خششی دایكی لێنهسهندوونهوه، ئاگاتان له‌و جوانییهبێ، ئه‌وانه‌ش كه خوا لێی سه‌ندوونه‌وه، بیربكه‌نه‌وه و داوای لێخۆشــــــــبوونی بۆ بكه‌ن.
خۆشم ده‌وێی دایه...
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم