بابه‌ت: له حه‌کیمێکیان پرسی ،، پێویسته مرۆڤه‌کان فێری چی ببن ؟!
وه‌ڵامه‌کانی حه‌کیمێک
له حه‌کیمێکیان پرسی ،، پێویسته مرۆڤه‌کان فێری چی ببن؟!
له وه‌ڵامدا وتی:
پێویسته مرۆڤه‌کان فێر ببن که مرۆڤی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و که‌سه نییه که زۆری هه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که که‌می پێویست بێ!
هه‌روه‌ها پێویسته فێری لێبوردن ببن، فێر بن که... لێبوردن تاقی بکه‌نه‌وه.
فێر بن که.. ناتوانن به زۆر خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی به‌ده‌ست بهێنن... به‌ڵکو ئه‌وه کرداره‌کانیانه خۆشه‌ویستییان ده‌خاته دڵی خه‌ڵکه‌وه.
فێر بن که... به‌راوردی خۆیان نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ له خۆیان به‌رزتر!
فێڕبن که.. ده‌توانن له چه‌ند چرکه‌یه‌دا دڵی خۆشه‌ویسته‌کانیان بریندار بکه‌ن و فرمێسک بکه‌نه میوانی چاوه‌کانیان.
به‌ڵام چه‌ندین ساڵیان پێویسته بۆ سارێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌و برینه.
فێرن که.. که‌سانێک ئه‌وانی زۆر خۆشده‌وێ، به‌ڵام نازانن چۆن ته‌عبیر له‌و خۆشه‌ویستییه بکه‌ن!
فێربن که ئه‌کرێ دوو که‌س سه‌رنجی یه‌ک شت بده‌ن، به‌ڵام تێڕوانینی جیاوازیان بۆی هه‌بێت!
فێڕبن که ... ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه له یه‌کتر ببورن، به‌ڵکو ده‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌رونی خۆشیان لێبورده بن !
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم