بابهت: چاوەڕوانی
[size=24]چاوەڕوانی
ماڵ وێران خۆم سەرنج وەری ئاوی چاوم وشكایی نەهات
سەری كاسم چاوەڕوانی كۆشی تۆبوو ئەی بۆچی ناهات?
بۆچی نایەی خۆ بڕیاربوو بن ئەم دارە جێ ژووان بێ?
وەك و رۆژان گەڵای وەریو لەتەرزەی ماچ هەراسان بێ?
ئەی ئەمێستا هەوارت كوا هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
هەوری سەوزی ئەم دڵەی من؟
خۆ بەبێ تۆلێڵە چاوم وشكە كێڵگەی ئەم دڵەی من؟
ئەی ئەمێستا كەتۆ ونی دەستی هانا بۆ كێ بەرم؟
رەهێڵەی ئەم غوربەتە چی بكەمە چەتری سەرم؟
هۆدەریاچەی ئەوینی من لەهەكوێ هەی دەنگ هەڵبڕە
بەدڵی كام بیابانا رۆشتی سەرهەڵبڕە
سەرهەڵبڕەو گۆمی سووری چاوڕوانیم بهەژێنە
سەرهەڵبڕەو ماسی رۆحم لەم زەلكاوە دەربهێنە
ئیسماعیل خورماڵی[/size]