بابه‌ت: سودی شه‌و نوێژ
[size=16]پێغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ) ده‌فه‌رموێت :
شهونوێژبكهن چونكه ئه‌وه رِهفتارى چاكه‌كارانى پێش خۆتانه و نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خواو گهرِانهوهیه له گوناح و پاك بوونه‌وه‌یه له‌خراپه و دوورخستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه له‌لاشه .
كۆمه‌ڵێك نوسهرى ئه‌مه‌ریكى له په‌رتووكه‌كه‌یاندا كه له‌ساڵى 1993 چاپ كراوه به‌ناوى (الوصفات المنزليةالمجربة وأسرارالشيفاء الطبيعية) ده‌ڵێن : هه‌ستان له‌جێگاى نوستن به‌شه‌و هاتوو چونێك به‌ناو ماڵدا هه‌ندێك وه‌رزشى كه‌م و شۆردنى ده‌ست و قاچ و هه‌ڵمژینى هه‌ناسه‌ى قول سودى زۆرى ته‌ندروستى هه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌شه‌و نوێژدا دێنه دى.
زاناكان ده‌ڵێن : شه‌ونوێژ ده‌بێته هۆى كه‌م ده‌ردانى هۆرِمۆنى كۆرتیزۆل ، كه‌ده‌بێته هۆى پاراستن له زیادبوونى لهپرِى شه‌كر له خوێندا ، هه‌روه‌ها زیادبوونى لهپرِى فشارى خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و مرۆڤ ده‌پارێزێت لهسهكتهى ده‌ماغ و دڵ وه‌هه‌روه‌ها شه‌ونوێژ چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشى (الاجهاد الزمنی) وه‌بیرو هۆش تیژدهكات لهبهرخوێندنى ئه‌و قورئانه‌ى له‌و شه‌وه بێده‌نگه‌دا ده‌خوێنرێت جگه له‌وه نه‌خۆشى ده‌نگ دانه‌وه‌ى گوىَ كه‌م ده‌كاته‌وه
[/size]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]