بابه‌ت: چه‌ند نهێنییه‌كی سه‌یری له‌شی مرۆڤ!!!
چه‌ند نهێنییه‌كی سه‌یری له‌شی مرۆڤ
نوێترین لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵێك نهێنی سه‌یری سه‌باره‌ت مرۆڤ ئاشكراكردووه, له‌وانه‌ش:
1- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازاری مێشك سه‌رجه‌می له‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام مێشك خۆی هه‌ست به‌ئازار ناكات.
2-هه‌رچه‌نده هه‌ست به‌وه ده‌كرێت، كه مێشك به‌درێژایی ڕۆژ ئه‌كتیڤه،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاتێك كه ده‌خه‌ون، مێشك زیاتر كار ده‌كات.
3- بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت كار بكات، پێویستت به‌وزه‌یه‌كی (10) واتی هه‌یه.
4- شێوه‌ی مێشك به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت به‌تایبه‌ت له‌ناو توێژی گه‌نجاندا.
5-زانیارییه‌كانی مێشك به‌خێرایی جیاواز كارده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌خانه‌ی جیاواز دروست كراون، بۆیه هه‌ندێك زانیاری زوو به‌بیر
دێنه‌وه‌و هه‌ندێكی دیكه‌ش دره‌نگ.
6- خانمان تا منداڵی دووانه‌یان
نه‌بێت، بۆنی له‌شیان تایبه‌ته‌و هاوشێوه‌ی بۆنی له‌شی هیچ كه‌سێكی
دیكه نییه، به‌و هۆیه‌وه منداڵ ده‌توانێت به‌بۆن دایكی خۆی
له‌كه‌سانی دیكه جیابكاته‌وه.
7- هه‌ستی بۆنكردنی ئافره‌تان له‌هه‌ستی بۆنكردنی پیاوان به‌هێزتره.
8- لوت ده‌توانێت (50،000) په‌نجا هه‌زار بۆنی جیاواز لێك جیابكاته‌وه.
9- ئه‌گه‌ر خواردنی زۆر بخۆن، ئیشتیهای هیچ شتێكتان نامێنێت.
10-منداڵ پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك ببێت، ددانی گه‌شه دهكاتو ده‌رده‌چێت،
به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له‌دایكبوونی پاشان ده‌رده‌كه‌وێت.
11- هه‌موو منداڵێك كه له‌دایك ده‌بێت چاوی شینه، پاش ئه‌وه‌ی منداڵ
ده‌درێته به‌ر ڕووناكی ئامێری (ئولتراڤیۆل)، ڕه‌نگه تایبه‌تییه‌كه‌ی
چاوی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت.
12- خێرایی یه‌ك پژمه، ده‌گاته (44،704) مه‌تر/ كاتژمیر.
13- خێرایی كۆكه ده‌گاته 26،8224 مه‌تر/ كاتژمێر.
14- ئه‌گه‌ر ئێسكه‌كان به‌پێی پێویست كالیسیۆمیان نه‌بێت، خۆیان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.
15- ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ته‌مه‌نت ئه‌و تفه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنیت كۆبكرێـتهوه، دوو حه‌وزی مه‌له‌كردن پڕده‌كات.
16- پێده‌چێت كه ئێسكی مرۆڤ له‌پۆڵا به‌هێزتر بێت.
17- ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی ڕاست به‌كارده‌هێنن، ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستی چه‌پ به‌كارده‌هێنن.
18- ته‌نها مرۆڤ فرمێسكی به‌سۆزی ده‌ڕێژێت، به‌پێچه‌وانه‌وه گیانله‌به‌ره‌كان ته‌نها فرمێسكی ئازار ده‌ڕێژن
سەرچاوە:مەکۆی کوردان