بابه‌ت: ساته‌كانى ژيانى كۆتايى به ديار ته‌له‌فزيۆنه‌وه....
ساته‌كانى ژيانى كۆتايى به ديار ته‌له‌فزيۆنه‌وه....
يه‌كێك له مردوو شؤرهكان دهلَێت : يه‌كێك په‌يوه‌ندى پێوه كردم پێی گوتم : كورِهكهم مردووه ده‌مه‌وێت بێيت بيشۆرى ، منيش چووم له‌به‌ر دهرگاكهيان وه‌ستام و دهرگاكهيان كرده‌وه ، پرسيارم كرد كوا مردووه‌كه ؟ گوتيان له‌سه‌ره‌وه‌ى خانووهكهيه ، منیش سه‌ركه‌وتوم كاتێك گهيشتمه هۆلَهكهى كه به‌ته‌واوى ئاماده‌كرابوو به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌م هۆلَه رازابۆوه به ته‌له‌فزيۆن و ديجيتالَ و كۆمپيوته‌ر ، كاتێك چوومه ژورى گه‌نجه‌كه شتێكى زۆر سه‌يرم بينى ! ديتم كهنجێكه ته‌مه‌نى بيست سالَێك ده‌بێت ، له‌ده ستهكانى له‌فافى لىَ بستراوهو خوێنى لىَ دێت .
منيش پر سيارم له باوكى كرد هۆى مردنه‌كه‌ى چى بووه ؟ دوو دلَ بوو زۆر له وه‌ڵامه‌كه‌ى ، له پاشان ووتى : كورِهكهم به‌رده‌وام به دواى قهنهوات دا ده‌گه‌را زۆرى شه‌وه‌كان هه‌ر به ديارى يهوه بوو تاوه‌كو سبهينهكهى ، پێمان گوت : وه‌ره خواره‌وه نانى ئێواره بخۆ له‌گه‌ڵماندا ، به خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت : نانم بۆ بنێرن ، ئيَمهش خواردنه‌كه‌مان بۆ نارد ، كاتێك له ده‌رگاى دابوو وهلامى نه بوو و نهيكردهوه ، ئه‌ويش هاته خواره‌وه پێى راگهياندين ، منيش سه‌ركه‌وتم له ده‌رگاكه‌م دا به‌ڵام هيچ وه‌ڵامێكى نه‌بوو ، چوومه په‌نچه‌ره‌كه شتێكى زؤر سه‌يرم بينى ، ديتم كوره‌كه‌م وه‌ك بلَێی مردووه ، هه‌ستام ده‌رگاکه‌م شكاند ، ديتم كوره‌كه‌م مردووه ، له ناو ده‌ستى كؤنترؤلى ته‌له‌فزيونى تێدايه ، له سه‌ر شاشه‌ى تهلهفزيؤنهكه فيلمى زؤر خراب (بێره‌وشت) نمايش ده‌كرا ، كاتێك زانيمان بردووه ، حه‌سره‌ت و ئاخ و پهشيمانيمان بۆ هه‌ڵرشت ، يه‌كه‌م شت كه ويستمان لايبهرين كۆنترۆلهكهى ده‌ستى بوو ، به‌ڵام سوێند به خوا نه‌مانتوانى ، وه‌ك بلێی كۆنترۆلهكه به ده‌ستى يهوه نووسابوو ، هيچ رێگایه‌كمان نهدؤزيهوه ته‌نها به شكاندنى كۆنترۆلهكه نه‌بێت ، كۆنترۆلهكهمان شكاند ، به‌ڵام چاره‌يه‌كى نه‌بوو دووگمهكانى كۆترۆلهكه به ده‌ستى يهوه نووسابوو لێی نه‌ده‌بووه ! گوتمان : ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانى ببرين باشتره بۆ ئێمه و بۆ ئه‌و ، مشارێكمان هێنا ده‌سته‌كه‌مان بريهوه ، خوێنى لێ ئه‌هات و ئێمه‌ش له فافێكمان لێوه ئالاَند .
مردوو شۆره‌كه دهلَێت : مردووه‌كه‌مان هه‌ڵگرت و شووشتمان ،گوتمه باوكى : با كورِهكهت ببهينه يه‌كێك له مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى له سه‌ر بكه‌ين ، سا بهلَكو خواى گه‌وره ره‌حمى پێبكات ، به‌ڵام باوكى ره‌تى كرده‌وه ، منيش بهجيَم هيَشتن ...
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم