بابهت: ئایا دەزانی ...... ؟؟؟
ئایا دەزانی ئەگەر قورئانێک ببەخشی بەکەسێک، ئەوا هەرکاتێک لەو قورئانە بخوێنرێت بە ئەندازەی خوێندنەوەی ئەم قورئانە پاداشتت بۆ دەنووسرێت، بێ ئەوەی لە پاداشتەکانی کەسی خوێنەر کەم ببێتەوە؟
• ئایا دەزانی ئەگەر پەرتووکێکی بەسوود ببەخشیە کەسێک ئەوا پاداشت و چاکە بە ئەندازەی سوود وەرگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتابە بۆت دەنووسرێت؟
• ئایا دەزانیت ئەگەر کاسێت و یا سیدی بەسوود ببەخشی، ئەوا بە ئەندازەی سوود لێ وەرگرتن و گوێ لێگرتنی پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی ئەگەر هەردووعا و زیکرێک بۆ کەسێ بنێری، ئەوا هەرکاتێ لێی بخوێندرێتەوە یان دوعای پێ بکات و لێیەوە فێربیت، ئەوا پاداشتت بۆ دەنووسرێت؟
• ئایا دەزانیت نواندنی هەر هەڵسوکەوت و ڕەوشتێکی جوان لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی دوعا کردنی باش بۆ موسڵمانێکی تر لە پەنهان و بەنهێنیەوە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەواو وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی دوعاکردن بۆ مردوو و زیندووی موسڵمانان، پاداشتت پێ ئەگات بە ئەندازەی ژمارەی ئەو موسلمانانەی کە دووعای بەخێرت بۆ کردوون؟
• ئایا دەزانی ڕێنیشاندانی چاکە وەک ئەوە وایە کە چاکەکە ئەنجام بدەیت، جا بۆیە ڕژدی و بەخیلی مەنوێنە لە نیشاندانی ڕێگای چاکە و خێر؟
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم