بابه‌ت: با ئێمه‌ش وه‌کوو قه‌ڵه‌م و لاستیک بین
گفتوو گۆی نێوان قه‌ڵه‌م و لاستیك
قه‌ڵه‌مێك و لاستيكێك لهسهرمێزێك به‌يه‌ك گه‌يشتن ..
لاستيك : هاوڕێم چۆنى ؟
قه‌ڵه‌م : من هاوڕێت نيم ؟
... ...لاستيك : بۆچى ؟
قه‌ڵه‌م : چونكە ڕقم لێته !
لاستيك : بۆڕقت لێمه ؟
قه‌ڵه‌م : چونكە ئه‌وه‌ى من دهينوسم دهيسڕيتهوه !
لاستيك : من ته‌نها ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بێت دهيسڕمهوه !
قه‌ڵه‌م : جا تۆ حه‌قت چى يه ؟
لاستيك : چۆن ، ئه‌وه كارى منه !
قه‌ڵه‌م : جا توخوا ئه‌وه كارە ؟!
لاستيك : ئهرهوەڵڵا كارێكى زۆر چاكه !
قه‌ڵه‌م : نا تۆ ههڵهيت و لةخۆباييت
قه‌ڵه‌م بۆ تۆزێك سه‌رى داخست و پاشان سه‌رى هه‌ڵبڕى ، له‌وه ده‌چێت قسەكانى لاستيكى بەعهقڵدا چووبێت ، ووتى : ڕاست دهكەى !
لاستيك : ئێستاش ڕقت لێمه ؟
قه‌ڵه‌م : نا ! ڕقم لەوهنيە هه‌ڵه‌كانم بسڕيته‌وه !
لاستيك : ده‌ى منيش رِاست ناسڕمه‌وه !
قه‌ڵه‌م : ئه‌بينم به‌رده‌وام بچوك دهبيتهوه !
لاستيك: چار نيه ، قوربانى ئه‌ده‌م به‌به‌شێك لەجهستهم بۆ سڕينه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان !
قهڵهميش بەخەمبارىيهوه ووتى : منيش هه‌ست ده‌كه‌م به‌رده‌وام بچوك ده‌بمه‌وه .
لاستيك دڵى دايهوهو ووتى : ناتوانين سوود به خه‌ڵكى بگه‌يه‌نين ، هه‌تا قوربانى نه‌ده‌ين......
با ئێمه‌ش وه‌ک لاستیک بین له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان بین. باشه كان ببينين
س//ف.ب
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر