بابه‌ت: دووپشكێك له‌ناو گۆرِێك دێته ده‌ره‌وه
رِۆژنامه‌ى (خه‌به‌ر) ى جه‌زائیرى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاندووه، هاوڵاتیانى خۆرهه‌ڵاتى ووڵاته‌كه‌ى له‌و كاته‌ى سه‌رقاڵى ناشتنى ته‌رمێك بوونه دووپشكێكى گه‌وره له‌ناو گۆرِه‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و بۆته مایه‌ى دروست كردنى ترس و دڵه‌رِاوكێ و ئاماده‌بووانى مه‌راسیمه‌كه رایانكردووه.
رِۆژنامه‌ى ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له‌ناوچه‌یه‌كى خۆرهه‌ڵاتى ووڵات و له‌وویلایه‌تى (باتینه) له‌و كاته‌ى زیاتر له دوو هه‌زار هاوڵاتى سه‌رقاڵى ناشتنى ته‌رمێك بوونه له‌گۆرِستانێك به‌ناوى (مه‌هامیل) دووپشكێكى گه‌وره له‌ناو گۆرِه‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و بۆته هۆى دروست كردنى دڵه‌رِاوكێ له‌ناو ئاماده‌بووانى ئه‌و مه‌راسیمه‌و له‌ئه‌نجامى هه‌ڵاتن و راكردنى ئه‌وانیشدا به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوونه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئاماده‌بووانى ئه‌و مه‌راسیمه باسیان له‌وه‌كردووه، له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى دووپشكه‌كه بارودۆخى سه‌ر گۆرِستانه‌كه شێواوه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا رایكردووه.
س : كورديؤ
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم