بابه‌ت: لێت خۆش نابم
بۆچی جێت هێشتم وه‌کو ئاو فرمێسکت پێ رێشتم؟
بۆچی دوور بوویت لێم ترپه‌کانی دڵم له‌دووریت که‌وته ئێش؟
بیرته ئه‌و ساتانه‌ی ووشه‌کانم له‌به‌رده‌متا سه‌مایان ئه‌کرد؟
ئه‌ی ئه‌و ساتانای به نیگا پڕ سۆزه‌کانت چاوه‌کانمت تووشی شۆك ئه‌کرد
به چاوه‌کانت دڵمت ئه‌خسته ناو گێژاوێك نه‌مه‌توانی ده‌رچم لێی
چاوه سیحراویهکانت،،،،،،چاوه درۆینه‌کانت
ئه‌ی ووشه سه‌رنج ڕاکێشهکانت
ئه‌ی بیره قوڵه‌کانت بۆ داهاتوومان
ئه‌و ساتانه‌م بیردێته‌وه،ئازارم ئه‌یه‌ن
چاوه‌کانم تووشی فرمێسك ڕشتن ئه‌که‌ن
چرکه دوای چرکه،نیگا کۆنه‌کانت بریندارم ئه‌که‌ن
ئه‌مانه هه‌مووی دڵم نائارام ئه‌که‌ن.....
بۆ ڕۆشتی ؟؟؟؟بۆ؟؟؟؟
بۆچی؟
ئه‌م کچه بێتاوانهت کرد به‌کچێکی تاوانبار
ئه‌م کچه پاکه‌ت کرد به‌کچێکی ناپاك
ئه‌م کچه گهشبینهت کرد به‌کچێکی ڕه‌شبین
لێت خۆش نابم هه‌رگیز لێت خۆش نابم