بابه‌ت: له ژیانه‌وه فێر بووم ....
[size=16]له‌ژیانه‌وه فێر بووم.............................
• فێربووم که گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی زانا یه‌کسانه به مانگێکی خوێندن.
• فێربووم که گرنگ نیه له کوێ بیت،،گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت بۆ کوێ ئه‌چیت ئێستا!!
• فێربووم که کلیلی دۆڕان ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی ڕازیکردنی هه‌موو که‌سێک بده‌یت.
• فێربووم که خێر بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه که په‌شیمان بیت له شتێک که کردبێتت باشتره له‌وه‌ی که خۆزگه بخوازیت به شتێک که نه‌تکردبێت.
• فێربووم که ئیشی باش باشتره له وته‌ی باش.
• فێربووم که خه‌ڵک کاتی ئه‌و کاره‌یان بیر ئه‌چیت که ده‌ستی پێ کردووه،به‌ڵام جۆری کردنه‌که‌یان بیر ناچێته‌وه.
• فێربووم که زۆر که‌س گوێ له ئامۆژگاری ئه‌گرن،به‌ڵام که‌م سودی لێ وه‌ر ئه‌گرن.
• فێربووم که هه‌ندێ خه‌ڵک هه‌یه مه‌له ده‌که‌ن ڕووبه‌رووی که‌شتی به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی تر هه‌یه که کاتی خۆی به‌فیڕۆ ئه‌دات به چاوه‌ڕوانکردنی که‌شتیه‌که.
• فێربووم که مرۆڤ ژیانی کۆتای نایه‌ت به دۆڕان ،به‌ڵام کاتێک ئه‌مرێت که ئه‌کشێته‌وه.
• فێربووم ئه‌و که‌سه‌ی سه‌بر و خۆڕاگر بێت ئه‌گاته خاڵی کۆتای.
• فێربووم که پێویسته خه‌ون به ئه‌ستێره‌وه ببینیت له‌هه‌مان کاتتدا بیرت نه‌چیت که قاچه‌کانت له‌سه‌ر زه‌وییه..
• فێربووم کاتێک پێئه‌که‌نیت دونیا بۆت پێئه‌که‌نێت وه کاتێک ئه‌گریت ته‌نها خۆت ئه‌گریت.
• فێربووم که جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان گه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵهاتن.
• فێربووم که ته‌نها داری به‌ردار خه‌ڵک هێرشی بۆ ئه‌بات.
• فێربووم که ئه‌گه‌ر مرۆڤ هیچی نه‌دۆزیه‌وه له له‌پێناوی بمرێت، ئه‌وا هیچ نادۆزیته‌وه که‌له پێناویدا بژی
[/size]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]