1

بابه‌ت: زه‌یتى زه‌یتۆن ئافره‌ت له‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌پارێزێت

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه‌ له‌ ولاتى ژاپۆن ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ ، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ یه‌كجار زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌خۆن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان به‌ رێژه‌ى 25% كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ ، له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى گرنگى به‌ خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ناده‌ن .

دكتۆر (دیمیتریۆس) پسپۆرى ته‌ندروستى گشتى له‌ زانكۆى هارفارد ، كه‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌ ده‌لێت" لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه‌ خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن یارمه‌تى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك نادات ، به‌لكۆ هه‌ندێ ماده‌ى كیمیاوى چاڵاكتر ده‌كات ، به‌لام لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئێستا كه‌ له‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ، كه‌  په‌یوه‌ندیه‌كى ئه‌لقه‌ى له‌ نێوان زه‌یتى زه‌یتۆن و كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ له‌ناو خوێنداو پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره‌و چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و سكچوونى درێژخایه‌ن و ئاسه‌واره‌كانى پیرى و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كاندا هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێكى تازه‌ كه‌ له‌ په‌یمانگاى نیشتیمانى ئه‌مریكى بۆ شێرپه‌نجه‌ بلاوكرایه‌وه‌ ، سوودو گرنگى خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌رده‌خات ، به‌وه‌ى كه‌ یارمه‌تى تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و ئه‌و ئافره‌تانه‌ى تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى هاتوون ده‌دات .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆتایدا ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى چڵ و شه‌ست و حه‌فتا ساڵیدان ، وه‌ ڕۆژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فراوان گرنگى به‌ خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى له‌ سیسته‌مى خواردنى ڕۆژانه‌دا پابه‌ندن نابن به‌ خواردنى ئه‌م زه‌یته‌ .

http://www.kurdupload.com/images/SZ2AuJFi1315701964/100911050032.jpg



                                                                   س : كوردستان تيفى

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم