بابه‌ت: هاتنه‌وه
[center]
[size=20]
به‌و هاتنه‌ت
تۆ هه‌موو ئارامی منت هه‌ژاندبوو
دار و به‌ردو
گوڵه‌کانی ئه‌و ناوه‌شت گریانبوو
که هاتبووی
دره‌خته‌کان به چرپه ماچیان کردبووی
جووتێ کورسی چاوه‌روانیش
تێر بۆنی پرچیان کردبووی
ڕازێ له‌وێ چاوه‌روان بوو
دلی پڕ قوڵپی گریان بوو
له‌وێ نه‌بووم تابه سه‌رتا
گریانی ساڵێ بڕژێنم
ئه‌و بۆنه‌ی شه‌وان بۆت ئه‌گری
به‌باڵاتیدا بپرژێنم
تۆ نازانی چ ڕازێکی پڕ له تاسه‌ی دڵی منیت
له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌تبینم
هه‌رچه‌ند ساڵانێکه لێم ونیت
له‌و ڕۆژه‌وه به دوا نامه‌ت دڵی منت شکاندووه
چاوه‌کانم له ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌تا رواندووه
هه‌رچه‌نده خۆتت گۆڕیوه
چه‌ند جار پرچت داهانیوه
ته‌نانه‌ت فرمێسکه‌کانت
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌مووم دیوه
ته‌نانه‌ت ئێواره‌یه‌کیان
نازانم بۆ دڵت ته‌نگ بوو
نه‌مزانی بۆ هه‌موو دنیا
له‌به‌رچاوت شه‌وه زه‌نگ بوو
به‌ده‌م کۆڵێ مه‌راقه‌وه
هاتی ده‌رگاکه‌ت کرده‌وه
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌ت
پرچت وشک ئه‌کرده‌وه
که بینیتم دوو دڵۆپ فرمێسکی چاوم
له ئاوێنه‌که‌وه تکا
واتزانی تکه‌ی پرچت بوو
سریت و نه‌چووی به شکا
هه‌ر که ژووره‌که‌ت جێدێڵی
چاوه‌کانم چاوه‌روانن تادێیته‌وه
برینێکی سه‌ر دڵم
رۆژی ده جار ئه‌کولێته‌وه
که شه‌وانی زستان ئه‌نوم
بۆ ئه‌وه‌ی دلم لات نه‌بێ
ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم داتبپۆشن
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێ
زۆر شه‌وانه واهه‌ست ئه‌که‌م
ترپه‌ی دڵم ئه‌بژێریت
بۆم بنوسه توخوا خۆتی
یاهه‌سته‌کانت ئه‌نێریت ؟..
هه‌ر که‌ئه‌مه‌وێ بتبینم
هێنده به‌حه‌سره‌ته‌وه دێم
دره‌خته‌کانی ئه‌و ناوه‌ش
ئێستا هه‌موو بوون به هاوڕێم
ته‌نانه‌ت به‌یانیه‌کیان
زۆری نه‌موو بوو بتگه‌مێ
ویستم نامه‌یه‌کی ئاڵی
پڕ له خۆشه‌ویستیت به‌مێ
به‌ڵام دره‌ختێ پێی ووتم
با په‌شیمان نه‌بیته‌وه
ناوی نوسه‌ر نازانم ..
[/size][/center]