بابه‌ت: گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌كانى خواردنى پیاز
توێژه‌رانى هوله‌ندى ده‌لێن" ڕۆژانه خواردنى نیو پیازى قه‌باره مامناوه‌ند ، ده‌كرێت مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده كه‌م بكاته‌وه .
دكتۆرى هندى منۆن له كۆلیژى پزیشكى زانكۆى نیوكاسل له به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، كه خواردنى پیاز به خاوى یان كۆلێنراوى یان بڕژاوى ڕێگه له ڕوودانى حاله‌تى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك ده‌گرێت ، وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م دوایه‌ش ئه‌وه‌ى دووپات كردووته‌وه كه ڕۆژانه خواردنى نیو پیاز ، یارمه‌تى پاراستن و چاره‌سه‌ركردنى مرۆڤ ده‌دات له دژى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران پێكهاته‌ى كبریتى كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له پیازدا هه‌یه ، دژى به‌كتریاى "هیلیۆ باكتر بایلۆرى" ده‌وه‌ستێت ، كه مرۆڤ تووشی هه‌ڵئاوسانى گه‌ده ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێگه له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌گرێت ، كه ئه‌مه‌ش به رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشی ئافرتان ده‌بێت .
پیاز یارمه‌تى به‌هێزكردنى گه‌ده‌و كۆئه‌ندامى ده‌مارو جگه‌رو گۆرچیله و كۆئه‌ندامى میز ده‌دات . وه دژى ڕۆماتیزم و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان و مه‌ینى خوێن ده‌دات ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئاستى شه‌كر كه‌م ده‌كاته‌وه‌و سوود به پێست و به‌هێزكردنى قژ ده‌گه‌ینێت .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تری تازه‌ى زانستى ، خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى پیاز ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا ، وه پێكهاته‌یه‌كى ڕووه‌كى و دژه ئۆكسیدى له‌ناو پیازدا هه‌یه ، كه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها پیاز به‌هۆى بوونى ماده‌ى "كویرسیتین" تێیدا ، ده‌كرێت مرۆڤ له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ڕزگار بكات .
س : كوردستان تيفى
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم