بابهت: *.... ســـەفـــەر ....*
ئەی دڵ ئەمشەو سەفەرم هەیە
چ هەرایەکم لەسەر دایە
چیرۆکەکانم پڕ بڵێسەنە
تا بەیان چ بەزمێکم لەگەڵت دایە
من ئەمشەو لەگەڵ خودای خۆم موناجاتێکی ترم هەیە
پاڕانەوەکانم لە دەرگایئەو ، لەبەر ئەو شەوق و گڕەیە
لە لوتفی بێ سنوری ئەو زۆر شوکرانە بژێرم ، بەڵام
سکاڵاکانم لە دەرگای ئەو لە دەستی مرۆڤە
ناترسم لە فیتنەی گەردەلوول
دڵێکی وەک دەریای خەزەرم هەیە
بەبێ ئوقرەیی دڵی ئاشق
پەیامێکم لە مانگ و ڕۆژ هەیە
بۆ هەڵفڕینی ئاسمانی ئەوین
چ پەڕ و باڵێکی جوان و رەنگینم هەیە
لە بیابانی بێ سنوری ئەوین دا
سەفەرەکانم پڕ مەترسین....!!!
و: فاروق مستەفا
نووسینەوەی : چاو زەرد
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ