بابه‌ت: رێژه‌ی به‌خته‌وه‌ری ..............
ئایا ده‌تانه‌وێت بزانن، كه رێژه‌ی به‌خته‌وه‌ریتان چه‌نده؟
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووتانه بزانن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیتر، ئێوه تا چ راده‌یه‌ك به‌خته‌وه‌رن، ئه‌وه وڵامی پرسیاره‌كانی خواره‌وه، ئه‌وها كه ده‌ستنیشان كراوه، بده‌نه‌وه:
1- كاتێك كه له پێشبڕكێیه‌ك ده‌دۆڕێنم، هیچ چێژێكی لێ وه‌رناگرم. راست – هه‌ڵه.
2- كاتێك یه‌كێكیتر نوكته له‌سه‌ر من ده‌ڵێت، چێژی لێ وه‌رده‌گرم. راست – هه‌ڵه.
3- كاتێك به ئاماده‌بوونی من، براده‌رێكم، خه‌ڵاتێك وه‌رده‌گرێت، خۆشحاڵ ده‌بم. راست – هه‌ڵه.
4- ئه‌گه‌ر كه‌سێك، له سڕه‌یه‌ك، وه‌پێش من بكه‌وێت، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕم. راست – هه‌ڵه.
5- زۆر زوو، له سه‌رگه‌رمی و بابه‌تی خۆشگوزه‌رانی ماندوو ده‌بم. راست – هه‌ڵه.
6- زۆربه‌ی رۆژه‌كان، خه‌یاڵ پڵاو ده‌كه‌م. راست – هه‌ڵه.
7- ئاره‌زووی زۆرم هه‌یه. راست – هه‌ڵه.
8- له راده‌به‌ده‌ر قه‌ڵه‌وم. راست – هه‌ڵه.
9- چێژ له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان وه‌رده‌گرم. راست – هه‌ڵه.
10- رقم له نووستنه. راست – هه‌ڵه.
11- پێموایه، سه‌رنجڕاكێشم. راست – هه‌ڵه.
12- به باشی ره‌خنه‌كان قبووڵ ده‌كه‌م. راست – هه‌ڵه.
ژماردنی نومره‌كان:
به ره‌چاوكردنی وڵامه‌كانی خواره‌وه، هه‌ر وڵامێكتان كه له‌گه‌ڵ وڵامه‌كانی خواره‌وه یه‌كسان بوو، نومره‌یه‌ك بۆخۆتان ئه‌ژمار بكه‌ن:
1- هه‌ڵه. 2- راست. 3- راست. 4 – هه‌ڵه. 5- هه‌ڵه. 6- هه‌ڵه. 7- هه‌ڵه. 8- هه‌ڵه. 9- راست. 10- هه‌ڵه. 11- راست. 12 – راست.
نومره‌ی 9 تا 12 : به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیتر، تۆ مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌ری. تۆ هاوسه‌نگی له نێوان (چت ده‌وێت و چت ده‌ستده‌كه‌وێت) راده‌گری و بۆیه‌ش له‌و كه‌سانه‌ی كه چێژ له ژیان وه‌رده‌گری. تۆ له رێسای(بژی و لێگه‌ڕێ با بژین) په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ی.
نومره‌ی 5 تا 8 : هه‌رچه‌نده هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی زۆرت له ژیان بینیوه، به‌ڵام هاوسه‌نگی له ژیان ده‌پارێزی. زۆر حه‌زت له گۆڕینی ژیانی خۆت نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به خه‌ڵكانێك بیت كه ژیانیان له تۆ خۆشتره، تۆش هه‌وڵده‌ده‌ی ژیانت خۆشتر كه‌یت.
نومره‌ی 0 تا 4 : ده‌توانی زۆر له‌وه‌ی كه هه‌یه، خۆشتر بژیت. به وڵامه‌كانت بچۆوه‌و بزانه ئه‌گه‌ر كامه ره‌فتارت بگۆڕی. ژیانت خۆشتر ده‌بێت.
س : خةم
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم