بابهت: ئەمڕۆ عێراق و بەنگلادیش رووبەڕووى یهكتر دهبنهوه
(ئاكانیوز)- ئەمڕۆ دووشەم كێبەركێی پاكوەكەریی تۆپی پێی ئاسیا بۆ تازەپێگەیشتووان دەست پێ دەكات و هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەنگلادیش لە شاری دهۆك رووبەڕوو دەبنەوە.
ئەمڕۆ سات 14:30 بەكاتی ناوەخۆ لە چوارچێوەی یاریێلی گرووپی یەكەمی پاكوەكەریی ئاسیا بۆ تازەپێگەیشتووان، هەڵبژاردەی عێراق و بەنگلادیش لە یاریگەی دهۆك رووبەڕوو دەبنەوە، دواتر لە یاریی دووەمدا سات 17:00 هەڵبژاردەیلی ئێران و فەلەستین لە هەمان یاریگە یاریی دەكەن.
دوێنێ شەرار حەیدەر جێگری دووەمی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، یەكەتییەكە ئامادەكاریی پاڵەوانیەتییەكەی بەكۆتا هێناوە و ئەمڕۆ كێبەركێ لە نێوان هەڵبژاردەیل دەست پێ دەكات.
حەیدەر گوتی، شاندی هەڵبژاردەیلی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەكە گەیشتوونەتە شاری دهۆك، ئاماژەی دا هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق لە رووی هونەری، توانای جەستەیی و دەروونییەوە بەتەواوی بۆ كێبەركێیەكە ئامادەیە و هیچ ئەنگاوتن و گرفتێكی نییە.
هەڵبژاردەیلی گرووپی یەكەمی پاكوەكەریی ئاسیا بۆ تازەپێگەیشتووان كە سەرجەم یاریێلی لە شاری دهۆك دێتە ئەنجامدان، برێتین لە عێراق، فەلەستین، قەتەر، ئێران و بەنگلادیش.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]