1

بابه‌ت: بيش ئةوةى تاوان بكةى بير بكةوة.

* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
خوای گەورە دەتبینێت، وە لە ئاشكرا و نهێنیش بە ئاگایە و دەیزانێت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
فریشتەكان هەموو وتە و كردەوەكانت دەنوسن و هیچیان لە بیر ناچێت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ساتی گیان كێشان و دەرچوونی ڕووحت ئەو كات خۆزگە دەخوازێت ساتێك مۆڵەت بدرێیت تا پەرستشی خودای تێدا ئەنجام بدەیت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
سزا و تاریكی ناو گۆڕ ئەو گۆڕەی كە بۆ چاكەكار دەبێتە باخچەیەك لە باخچەكانی بەهەشت، بۆ خراپەكاریش دەبێتە چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ ئەو كات نە باوكێكی دڵسۆز نە دایكێكی بەسۆز كەست لا نیە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی كە:
خەڵكی بەپێی پەتی و ڕووتی كۆ دەكرێتەوە بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو كاتەی كە هەر كەس نامەی كردەوەی خۆی پێ‌ دەدرێت چاكەكار بە دەستی ڕاست و خراپەكاریش بە دەستی چەپ.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو كاتەی كە خۆر بە ئەندازەی میلێك لە مرۆڤ نزیك دەبێتەوە خەڵكی هەندێك تا قولەپێ‌ و هەندێكی تا ناوك و هەندێكی تریش هەر ڕۆچوون لە عەرەقی خۆیاندا.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە ئەندامەكانی لاشەت دەبنە شایەت بە سەرتەوە لە سەر ئەو چاكە و خراپانەی كە كردووتە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە خراپەكاران هاوار و واوەیلایانە لە دەست نامەی كردەوەكانیان كە ورد و درشتی تێدا نوسراوە و هیچ تاوانێكی تێدا لە بیرنەكراوە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە بەسەر پردی (صراط) دا تێپەڕ دەبیت و قولاپەكانی دۆزەخ شاڵاوت بۆ دەهێنن.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە لەبەر دەستی خوای گەورەدا ڕادەوەستیت و ئەو تاوانانەت بیردەخاتەوە كە لە ژیانی دونیادا ئەنجامت داوە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە تاوانبار دەڵێ‌:
(ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی كە كردم).
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ناڕەحەتی و گەرمی و سزای دۆزەخ.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
كە تاوان دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە زانست و ڕزق و دەبێتە هۆی سنگ توندی و تەمەن كورتی و مردنی لەناكاو و نەمانی شەرم و غیرەت.
وە لە گەورەترین سزاكانی تاوان پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری دەبڕێت ئەگەر ئەم پەیوەندیەش پچڕا ئەوا لە خێر و چاكە دوور دەبێت و شەڕو خراپەی تووش دەبێت.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: بيش ئةوةى تاوان بكةى بير بكةوة.

دةستت خؤش بيت براكةم ... هيوادارم بةردةوام بى

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: بيش ئةوةى تاوان بكةى بير بكةوة.

ده‌سته‌كانت خۆش بارام خوا خێرت بنوسێ ...

4

وه‌ڵام: بيش ئةوةى تاوان بكةى بير بكةوة.

dast xosh zor basuda

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: بيش ئةوةى تاوان بكةى بير بكةوة.

شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بارام خوا خێرت بنوسێ ...

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]